كرێكارێكی كوردی ئێران لە سلێمانی بەهۆی رووداوی كارەوە گیانی لەدەست دا
14:49 - 9 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: كرێكارێكی كوردی خەڵكی سەلاسی باوەجانی بەهۆی رووداوی كارەوە لە شاری سلێمانی گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی8ی خەرمانانی 1391ی هەتاوی كرێكارێكی كورد بەناوی مستەفا محەممەدزادە كوڕی عەلی تەمەن 62 ساڵ و خەڵكی گوندی \"قەیتوول\"ی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بەهۆی رووداوی كار لە بینای \"شاری جوان\" لە شاری سلێمانی گیانی لەدسەت داوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش داوە كە هۆكاری گیان لەدەست دانی مستەفا محەممەدزادە بەربوونەوەی باڵابەری بەرق بووە كە بەسەردا كەوتووە.
ئەو كرێكارە خێزاندار و خاوەن 9 منداڵ و دانیشتووی كەمپی باریكەیە لە نزیك شاری سلێمانی و بۆ بژیوی ژیانی بنەماڵەكەی سەرقاڵی كرێكاری بووە.