رۆژنامەنووسێکی کورد کتێبێکی دیکەی وەرگێـڕایە سەر زمانی کوردی

21:30 - 31 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: کتێبی \"روانینێک لە ناوەوە بۆ بزووتنەوەی چەپی ئێــران\" لەلایەن \"شۆرش گوڵکار\"، وەرگێر و رۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی شاری سنە، وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی و چاپ و بڵاو کرایەوە.

شۆرش گوڵکار لە بەشێک لە پێشەکیی ئەو کتێبەدا نووسیویەتی \" لەبەر ئەوەی بزاڤی چەپ لە پاش سەردەمی مەشرووتە بەشێکی گرینگ لە سەدەی بیستەمی ئێران لەخۆ دەگرێت، لە هەر بوارێکەوە پێویستی بە توێژینەوە و لێ وردبوونەیەوە\".

\"14794.jpg\"
شۆرش گوڵکار، وەرگێر و رۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی شاری سنە
کتێبی \"روانینێک لە ناوەوە بۆ بزووتنەوەی چەپی ئێــران\"، کە بەرهەمی \"مەهدی خانبابا تێهرانی\"یـە، بە ئەژماری ٢٠٠٠ دانە لەلایەن چاپخانەی وەزارەتی رۆشنبیری لە هەولێر لە توێی ٥٩٨ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

وەرگێڕ هەروەها نووسیویەتی، \"گرینگیی ئەم پەرتووکە لەوە دایە کە \"مەهدی خانبابا تێهرانی\" یەکێک لەو کەسایەتییە چەپانەی ئێرانە کە بۆ خۆی راستەوخۆ بەشداری رووداوەکانی ئەم نیوسەدەی بزاڤی چەپی ئــیران بووە\".

شۆرش گوڵکار ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لە شاری سنە لە دایک بووەو ماوەی چەندین ساڵە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بووە، ناوبراو هەتا ئێستا ٢ کتێبی دیکەی لەژێر ناوەکانی \"لاپەڕە دڕاوەکانی بەندیخانە\" و \" هەبوو نەبوو\"ی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.