رۆمانێكی دیكەی بەخیتار عەلی رۆماننووسی كورد وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی

21:52 - 25 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: \"كۆشكی باڵندە غەمگینەكان\" بەرهەمی بەخیتار عەلی نووسەری ناوداری كورد وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی و بەمزوانە بڵاو دەكرێتەوە.

هەواڵدەریی ئاریا بە پشت بەستن بە بەشی پێوەندییە گشتییەكانی \"وەشانگەی ئەفراز\" بڵاوی كردەوە، رۆمانی كۆشكی باڵندە غەمگینەكان كە لەلایەن وەرگێڕی بە توانای كورد \"رەزا كەریم مەجاوەر\"ەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی، هاوكات لەگەڵ رۆژانی پشووی جێژنی رەمەزاندا دێتە بازاری كتێبی ئێرانەوە.

رۆمانی كۆشكی باڵندە غەمگینەكان شەشەمین رۆمانی \"بەخیتار عەلی\"یە. ئەو لەم رۆمانەدا بە پەڕژانە سەر ئوستوورە و ئەفسانەكانی نیشتمانیی دایكیی \"كوردستانی عێراق\" و داستانی ژیانی خۆی خولقاندووە. چیرۆكی ئەم كتێبە بەسەرهاتی خوازبێنیی سێ‌ پیاوە لە ژنێك و هەروەها ئەو مەرجە سەیر و سەمەرەیەی كە ئەو ژنە بۆ خوازبێنییەكانی دیاریی دەكات.

بەختار عەلی یەكێك لە رۆماننووس، نووسەر، شاعێر و نووسەرانی هاوچەرخی كوردستانی عێراقە. ساڵی 1960 لە شاری سلێمانی لە هەرێمی كوردستان لەدایك بووە. لە دەیەی 80ی هەتاوی یەكێك لە چالاكانی خوێندكاریی عێراق بووە، ساڵی 1989 دەستبەسەر و زیندانی كرا. دواتر بە ناچاری وڵاتی بەجێهێشت و لە وڵاتی ئاڵمان نیشتەجێ‌ بوو.

\"5692.jpg\"
بەختیار عەلی كەسایەتیی فەرهەنگی و ئەدەبیی هاوچەرخ، رۆشنبیرێكە كە هەتا ئێستا توانیویە بە سێ‌ سیمای جیاواز و بە توانا لە هەركامیاندا خۆی دەربخات، بە چەشنێك كە توانیویە لە سێ‌ بواری شیعر، رۆمان و تیۆری داڕێژیدا كاریگەرییەكی حاشاهەڵنەگر لەسەر كۆمەڵگای فەرهەنگی و ئەدەبی كورد دابنێت و هاوكات لە رێگای وەرگێڕانی بەرهەمەكانییەوە سەرنجی نووسەر، ئەدیب و رۆشنبیران و خوێنەرانی ئەدەبیاتی فارسی بۆ لای خۆی رابكێشێ.

بەڕای چالاكانی ئەدەبی، بەخیار عەلی یەكێك لە كەسە چالاك و كاریگەرەكانی رەوتی رۆشنبیری و ئەدەبیاتی هاوچەرخی كورد لە كوردستانی عێراقە كە توانیویە لە ماوەی سێ‌ دەیە چالاكیی بەردەوامدا كاریگەریی بەرچاو لەسەر رەوتی نوێخوازی و ئەدەبیاتی هاوچەخری كورد دابنێت.

پێشتر رۆمانێكی دیكەی بەختیار عەلی بەناوی \"ئاخرین هەناری دونیا\" لە وەرگێڕانی ئارەش سەنجانی لەلایەن وەشانگەی \"ئەفراز\"ەوە بە فارسی چاپ و بڵاو كراوەتەوە.

ئەم كتێبە هەڵبژێردراوی فێستیڤاڵی فەرهەنگی، ئەدەبیی گەلاوێژە كە هەتا ئێستا وەرگێڕدراوەتە سەر زمانەكانی ئاڵمانی، ئینگلیزی، رووسی عەرەبی و فارسی و... لەلایەن خوێنەرانەوە پێشوازییەكی گەرمی لێكراوە و چەندین جار چاپ كراوەتەوە.