رۆمانی کوندە‏بووی کوێر وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی

14:20 - 8 رەزبەر 2715
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە بەرهەمە ئەدەبییە بەناوبانگەکانی ئێران و جیهان کە لەلایەن سادق هیدایەتەوە نووسراوە، وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆمانی کوندەبووی کوێر، لە نووسینی سادق هیدایەت کە بە هەوڵی فەرشید شەریفی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی، بە زوويی دەکەوێتە بەر دەستی خوێنەران.

ئەو رۆمانە پێشتر لەلایەن توانا ئەمین، وەرگێڕی خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدرابوویەوە.

\"28724.jpg\"
فەرشید شەریفی وەرگێڕ
چاپ و بڵاوکردنەوەی وەرگێڕانی نوێی رۆمانی کوندەبووی کوێر لە ئەستۆی دەزگای چاپی \"غەزەڵنووس\" لە شاری سلێمانییە.

کوندەبووی کوێر بة یەکێک لە شاکارە ئەدەبییەکانی سادق هیدایەت بە ئەژمار دێت کە هەتا ئێستا بۆ سەر ٣٠ زمانی زیندووی دونیا وەرگێڕدراوەتەوە.

فەرشید شەریفی رایگەیاندووە کە رێکەوتی ١٦ي رەزبەر، بە شێوەیەکی فەرمی پەردە لەسەر بەرهەمەکەی لادەدرێت.

ئەو وەرگێڕە کە تەمەنی ٣٨ ساڵە، هەتا ئێستا چەندین پةرتووکی دیکەی لە بیافی ئەدەبیات بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێراوەتەوە.