رژانی مادەی نەوتی/ مەترسیی ژینگەیی بۆ سەر رووباری تەتەهوو لە بۆكان
13:24 - 23 سەرماوەز 2711
كوردپا: رژانی مادەیەكی نەوتی بە ناوی \"مازوت\" بۆ ناو رووباری تەتەهوو لە شاری بۆكان مەترسیی كەوتنەوەی خەساری ژینگەیی لێدەكرێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر ماشێنێكی هەڵگری مادەی نەوت كە لە وڵاتی عێراقەوە دیهەویست بچێتە شاری \"بناب\" لە ئازەربایجانی رۆژهەڵات، بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە نزیك بە 25 هەزار لیتر لەو مادە نەوتیەی دەڕژێتە ناو رووباری تەتەهۆوە.
ئەو رووداوە لە نزیك شاری بۆكان و لەسەر جادەی بۆكان - میاندواو رووی داوە.
لێپرسراوانی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی شاری بۆكان رایانگەیاندووە، مەترسیی ئەوە دەكرێت كە ئەو مادە نەوتییە تێكەل بە ئاوی خواردنەوەی ماڵان ببێت.
هەر لەو پێوەندییەدا بەرپرسی ئیدارەی ژینگە پارێزی شاری بۆكان ئاشكرای كردووە، هەتا ئیستا زۆر هەوڵمان داوە كە ئەو مادەیە لەگەڵ ئاوی رووبارەكە جیا بكەینەوە، بەڵام بە حوكمی ئەوەی كە ئەو مادەیە بە تەواوەتی نیشتۆتە بن رووبارەكە، نەمانتوانیوە كارێكی ئەوتۆ بكەین.
رووباری تەتەهوو(سیمینە رود) لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا هەڵكەوتووە و لە چیاكانی بانە و سەقزەوە سەرچاوە دەگرێت و بە شاری بۆكان و میاندوادا تێپەڕ دەبێت و دواتر دەرژێتە ناو زەریاچەی \"ورمێ\" ەوە.