رووداوی گاز گرتووی لە سەقز ژن و مێردێکی کردە قوربانیی

20:42 - 25 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: ٢ هاووڵاتیی کورد لە ناوچەی سەقز بەهۆی رووداوی گاز گرتوویەوە لە ماڵی خۆیاندا بوونە قوربانی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی رابردوو رێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوە ژن و مێردێک بەناوەکانی \" بەهێ مورتەزازادە\" هاوڕێ لەگەڵ هاوسەرەکەی خۆی \"حەسەن کەریمی\" تەمەن ٤٢ ساڵ و دانیشتووی گوندی \"ساڵحاوا\"ی سەقز بەهۆی رووداوی گاز گرتووییەوە گیانیان لەدەست دا.

ئەو ژن و مێردە خاوەنی ٢ منداڵ و خەڵکی گوندی کۆندەڵان\"ی ناوچەی گەورکی سەقز و دانیشتووی گوندی \" ساڵحاوا\"ی سەربەو شارە بوون.

ساڵانە بە هۆی ناستاندارد بوونی کەرسە گازییەکان و کەمتەرخەمیی ناوەندەکانی چاوەدێری بەسەر کارگەکانی بەرهەم هێنانی ئەو کەرسانەدا لە وڵاتی ئێران، دەیان هاووڵاتی دەبنە قوربانی.