رووداوی کار لەپێترۆشیمی کوردستان قوربانی لێکەوتەوە

15:59 - 25 گەلاوێژ 2715
ئاژانسی کوردپا: نەبوونی کەرەسەی ئیمەنی لە کۆمپانیای تازە دامەزراوی کوردستان لەشاری سنە گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی ٢٤ی گەلاوێژ، رووداوی کار لەپێترۆشیمی کوردستان هەڵکەوتوو لە ٦ کیلۆمێتری جادەی سنە کوردستان _کرماشان بوو بە هۆی گیان لە دەستدانی کرێکارێکی کورد بە ناوی \"کاوە مەلەکی\".

ئەو کۆمپانیا دەوڵەتییە، لەکۆتاییەکانی ساڵی رابردووەوە جۆرە ماددەیەکی کیمیای بە ناوی\" پلی اتیلن\" کە مەترسیداریشە بەرهەم دێنێت.

\"28389.jpg\"
کاوە مەلەکی بە هۆی دزەکردنی گازی ئارگۆن گیانی لەدەست داوە
هەواڵنێری ئاژانسی کوردپا رایگەیاندووە، ئەو کرێکارە کوردە بە هۆی دزەکردنی گازی ئارگۆن بە سەختی بریندار بووە و لەکاتی رەوانەکردن بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوە کردووە، زۆربەی کەرەسە بە کارهێنراوەکان لەکۆمپانیای کوردستان دروستکراوی وڵاتی چین و هێندوستانن و ئەمەش نیگەرانیی کارناسان و ئەندازیارانی ئەو پرۆژەیەی لێکەوتۆتەوە.

لەشەش مانگی رابردوودا، پزیشکی دادوەری ئوستانی کوردستان مردنی ٦کرێکاری کوردی بە هۆی رووداوی کارەوە راگەیاندووە، بە چەشنێک کە قوربانیانی رووداوی کار لە ئوستانی کوردستان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو لە سەدا ٢٥ چوونە سەری بە خۆیەوە بینیوە.