رووداوی هاتوچۆ گیانی ٢ کاسبکاری کوردی ئەستاند
14:23 - 25 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: ٢ کاسبکاری کوردی خەڵکی شاری سەقز لە رێگەی نێوان تاران – بۆئین زەهرا بەهۆی رووداوی پێکدادانی ماشێن گیانیان لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوە ٢ کاسبکاری سەقزی بەناوەکانی \"فەرهاد\" و \"تاهیر\" تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و لە ئەنجامدا بوونەتە قوربانی.
سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو ٢ کاسبکارە کوردە، بە مەبەستی دابین کردنی بژیوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان، کەلوپەلیان بۆ تاران بردووە کەلە رێگەدا تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و گیانیان لەدەست داوە.