رووداوی هاتوچۆ لەجادەی سەقز ـ سنە، ٥ قوربانیی لێكەوتەوە
13:44 - 22 بەفرانبار 2713
ئاژانسی كوردپا: ٥ هاووڵاتیی كوردی خەڵكی شاری بانە لەئەنجامی پێكدادانی دوو ماشێنی جۆری \"پژۆ پارس و پژۆ ٤٠٥\" كوژران و بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئێوارێی رۆژی شەممە رێكەوتی ٢١ی بەفرانبار لەئەنجامی پێكدادانی دوو ئوتۆمبێڵ لە جادەی سەقز ـ سنە دوو هاووڵاتیی خەڵكی بانە بەناوەكانی \"خودا رەحم محەممەدی\" تەمەن ٤٤ ساڵ و عەلی رەحمەت پەنا تەمەن ٢٩ ساڵ دەست لەجێگیانیان لەدەست داوە.
ئەو دوو هاووڵاتییە سەرنشینی ماشێنی \"پژۆ پارس\" بوونە کەلەو رووداوەدا بوونەتە قوربانی.
هەر لەئەنجامی ئەو رووداوەدا كە لە ٦٥ كیلۆمیتری جادەی سەقز رووی داوە سێهاووڵاتیی دیكەش بە توندی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری دیواندەرە كراون.
چەند رۆژ لەمەوبەریش ماشێنێكی جۆری \"پژۆ پارس\" لە جادەی جوانڕۆ بە هۆی لەدەست دانی كۆنترۆڵی تووشی وەرگەڕان ببوو و بەو هۆیەوە سێكەس لە سەرنشینەكانی گیانی لەدەست دابوو.
ئەعزەم فەقیهی، رەعنا و حاتم (ئەندامانی بنەماڵەیەک) ئەو سێهاووڵاتییەی شاری جوانڕۆ بوون كە بە هۆی وەڕگەڕانی ماشێنەوە لە جادەی تازاوا ـ شێخ سلە بۆ جوانڕۆ گیانیان لەدەست دابوو.
ناستانداردی ماشێنەكان، نالەباری و خرابی رێگەو بان و هەروەها لەبەرچاو نەگرتنی مەرجەكانی هاتوچۆ لەلایەن شۆفێرانەوە لەهۆكارە سەرەكییەكانی رووداوی هاتوچۆ لەئێران دێنە ئەژمار.
بەپێی ئاماری \"پزیشک قانوونی\" حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، ساڵانە زیاتر لە ٢٠ هەزار كەس لەئێران بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست دەدەن.
ئەو ناوەندە باسی لەوەش كردووە، لەساڵی ١٣٩١ی هەتاوییدا بیست و یەک هەزار و ٥٠٠ كەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە مردوون.