رووداوی ماشێن لە ناوچەی سەردەشت ١٤ قوربانیی لێکەوتەوە
13:49 - 6 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: بەهۆی رووداوێکی ماشێن لە ناوچەی سەردەشت، ١٤ هاووڵاتیی کورد کوژراو وبریندار بوون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ سەر لە ئێوارێی رۆژی هەینی رێکەوتی ٥ی بانەمەڕ ماشێنێکی جۆری تویۆتا لە رێگەی گوندی دۆڵە گەرم لە ناوچەی سەردەشت، لە رێگەکە کەوتۆتە خوارەوەو لە ئەنجامدا ٤ کەس گیانیان لەدەست داو ١٠ کەسی دیکەش بە توندی بریندار بوون.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەردەشت رایگەیاند؛ ئەو رووداوە کە لە نزیک پێچی کەولێ لە سەر رێگەی دۆڵەگەرم هاتۆتە ئاراوە، بەختیار ئاڵی، رۆژان ئاڵی(تەمەن ژێر ١٥ ساڵ)، چنار ئاڵی، رەحمان عومەر زادە گیانیان لەدەست داوە.
هەروەها مەهیار ئاڵی (تەمەن ژێر ١٥ ساڵ)، بەناز ئاڵی (تەمەن ژێر ١٥ ساڵ)، کامیار ئاڵی (تەمەن ژێر ١٥ ساڵ)، ساڵح ئاڵی (تەمەن ژێر ١٥ ساڵ)، نەشمیل ئاڵی، خەدیجە عومەرزادە، مێهری رەسووڵی، بەیانە ئەحمەدزادە، مەحموود قازانی و شلێر قادرزادە تووشی برینداری هاتوون.
دەگوترێت، چوار کەس لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدان و ٧ کەسی دیکەش لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی شارەکانی دیکە کراون.