رووداوی قوتابخانەی \"شیناوێ\"‌ی پیرانشار دەكرێتە فیلم + وێنــە

13:27 - 28 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی كوردپا: سینەماكارێكی كوردی خەڵكی شاری شنۆ رووداوی سووتانی قوتابخانەی گوندی \"شیناوێ\"ی پیرانشار، لە قاڵبی فیلمێکدا، دروست دەکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هێمن ئالانی سینەماكاری كوردی خەڵكی ئاوایی \"حەسەن نووران\"ی سەر بە شارستانی شنۆ دوای دروست كردنی دوو بەرهەم، سەرقاڵی وێنەگرتنی فیلمی \"شین\"ـە.

فیلمی شین رووداوی سووتانی پۆلێكی قوتابخانەی شیناوێ،‌كە تێیدا ٣٧ کچە قوتابی بوونە قوربانی بۆ بینەر دەگێڕێتەوە.

هێمن ئالانی پێشتریش دوو كورتە فیلمی بەناوەكانی \"رندۆڵە و خورینج\" دروست كردبوو و دوایین بەرهەمیشی تەرخان كردووە بۆ منداڵاتی قوتابخانەی شیناوێ‌.

١٥‌ی مانگی سەرماوەزی ساڵی١٣٩١‌ی هەتاوی ٣٧ كچە قوتابیی قۆناغی سەرەتایی بە هۆی گڕ گرتنی سۆبەی پۆلەكەیان لە قوتابخانەی گوندی \"شیناوێ\"‌ی پیرانشار، تووشی سووتان بوون و بەو هۆیەوە دوو كەس لەو قوتابییانە بەناوەكانی \"سەیران یەگانە\" و \"سارینا رەسووڵزادە\" گیانیان لەدەست دا.

مانگی خەرمانانی ئەمساڵیش شارام نازری هونەرمەندی ناوداری كرماشانی بۆ پشتیوانیی لە كچە قوتابییەكانی رووداوی شنیاوێ كۆنسێرتێكی لە شاری تاران بەڕێوە برد وبەشێک لە داهاتی كۆنسێرتەكەی بۆ دەرمانی كچە قوتابییەكانی قوربانیی رووداوی شیناوێ‌ تەرخان كردبوو.

لەلایەكی دیكەوە مانگی رەزبەری ساڵی ٩٢ش داهاتی نمایش كردنی فیلمی سینەمایی \"خۆشەویستی\" لەدەرهێنەریی سینەماكارێكی نەغەدەیی تەرخانی قوتابیانی قوتابخانەی شیناوێ كرا.

وێنە: فیس‌بوک هێمن ئاڵانی
\"16891.jpg\"

\"16896.jpg\"

\"16895.jpg\"

\"16897.jpg\"