رووداوی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكانی مەریوان و سەوڵاوا بەردەوامە
14:24 - 29 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: رێژەی ئاگركەوتنەوەی ژینگە و دارستانی گوندەكانی دەورووبەری شارەكانی مەریوان و سەوڵاوا لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا گەیشتۆتە 140 حاڵەت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شەپۆلی ئاگر تێبەربوونی دارستان و لێڕەواری گوندەكانی دەورووبەری دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا روو لە زیاد بوونە.
دارستان و ژینگەی گوندەكانی بەیەڵە، بیەكەڕە، نژمار، لە رێكەوتی 26ی خەرمانانەوە بەدەوامە و هیچ ناوەندێكی حكوومەتی بۆ كوژاندنەوەیان بە هانای ئەو شوێنانەوە نەچوونە.
هەر لەو پێوەندییەدا دارستان و لێڕەوارەكانی \"قەبری دەرویش\"یش هەڵكەوتوو لە پشت زەریاچەی زرێبار لە ئاگركەوتنەوە بێبەری نەبووە.
بە وتەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە، تەنیا ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە هاوكاریی لایەنگرانی ژینگە سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەن.
هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە لەو باوەڕە دان ئاگرەكە بە خێرایی لە حاڵی تەشەنەسەندن دایە و \"ئەنجومەنی سەوزی چیا\"ش كەلوپەلی پێویستی بۆ كۆژاندنەوەی ئاگرەكە لەبەر دەستدا نیە.
شەپۆلی ئاگرگرتنی ژینگە، لێڕەوار و دارستانی گوندەكانی دەورووبەری دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا لە مانگی بانەمەڕەوە دەستی پێكردووە و ناوە بە ناوە بە هۆكاری جۆراوجۆر حاڵەتی ئاگرگەوتنەوە رووی داوە كە زەرەر و خەسارێكی زۆری ژینگەیی بۆ سەر ناوچەكە بەدواوە بووە.
فۆتپ: لاپەڕەی فەیسبووکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان