روانگەی حەفتە: ٥٦ حاڵەت پێشێلکاریی مافی هاووڵاتییانی کورد لەحەفتەی دووەمی مانگی خەزەڵوەری ٩٢دا
14:58 - 13 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بۆ زیاتر زەق کردنەوەی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ دەرهەق بە هاووڵاتییانی کورد لەناوچە کوردییەکانی ئێران، حەفتانە راپۆرتێک لەژێر ناوی \"روانگەی حەفتە\"دا بڵاو دەکاتەوە.
لەراپۆرتی ئەم حەفتەیەدا، بەشێوەی ئاماریی حاڵەتەکانی پێشێلکاریی مافی هاووڵاتییانی کورد لەسەرەتای مانگی رەزبەری ئەمساڵەوە هەتا ئێستا دەخرێتە روو.
لەحەفتەی دووەمی مانگی خەزەڵوەردا راپۆرتی حەفتانەی \"روانگەی حەفتە\" دەپرژێتە سەر ٥٦حاڵەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران بۆ وێنە: ١٣ حاڵەتی لەسێدارەدان، ٢٥ زیندانیی سیاسیی مەحکووم بەئێعدام، ٥ حاڵەتی کوژران و بریندار بوونی هاووڵاتیانی کورد لەئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکان، ١ حاڵەت دەستبەسەرکران، ١٠ حاڵەت دۆخی نالەباری زیندانیان و چالاکانی سیاسیی، ١ قوربانی بەهۆی تەقینەوەی مین و حاڵەتێک بێبەری کرانی خوێندکارێکی کورد لە خوێندن.
تاوتوێکردنی شەپولی نوێی لەسێدارەدانەکان لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران لەماوەی حەفتەی دووەمی خەزەڵوەری ئەمساڵدا:
لەماوەی حەفتەی رابردوودا حوکمی لەسێدارەدانی ١٣ هاووڵاتیی کورد چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و هاوکات ٢٥ زیندانیی سیاسیی کوردیش کە پێشتر بە ئێعدام مەحکووم کراون، لەناو گرتووخانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی حوکمەکانیانن.
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٥ی خەزەڵوەر دوو چالاکی سیاسیی کورد بەناوەکانی حەبیبوڵڵا گوڵپەریپوور و رەزا ئیسماعیلی لەزیندانەکانی ورمێو سەڵماس لەسێدارە دران.
لەسێدارەدانی ئەو دوو زیندانییە سیاسییە دوای سەردانی سادق لاریجانی بەرپرسی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران بۆ ورمێرووی دابوو.
هەر لەو پێوەندییەدا رێکەوتی ٤ی خەزەڵوەریش تاوانبارێکی مادە سڕکەرەکان بەناوی \" حازێ دەروێشزادە\" لەزیندانی ورمێئێعدام کراوە و ئەو ژنە خەڵکی ئاوایی \"کلان کانی\" سەر بە ورمێبووە.
بەڕێوەچوونی حوکمی ئێعدامی ١٠ هاووڵاتیی کورد لەگرتووخانەکانی ورمێ، دیزڵ ئابادی کرماشان و شیراز
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٧ی خەزەڵوەر، حەوت زیندانیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندی ورمێحوکمی لەسێدارەدانەکەیان بەڕێوەچوو کە تاوانی بەشێکی بەرچاو لەو هاووڵاتییانە بازرگانی کردن بە مادەهۆشبەرەکان راگەیەندرابوو.
رێکەوتی ٨ی خەزەڵوەریش هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بەناوی رەحیم رەشیدی خەڵکی ئاوایی \"جەتەر\"ی سەر بە شاری ورمێلەزیندانی شیراز و بەتاوانی بازرگانی کرد بە مادە سڕکەرەکان لەسێدارە دراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا دوو زیندانیی دیکەی کورد لەگرتووخانەی دیزڵ ئابادی کرماشان حوکمی سێدارەیان بەڕێوە چووە و ناوی یەکێکیان پەیمان قادری بووە.
خشتەی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردانەی کە بە ئێعدام مەحکووم کراون
تاوتوێکردنی حاڵەتەکانی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و کوژران و بریندار بوونی هاووڵاتیانی کورد لەماوەی حەفتەی دووەمی خەزەڵوەردا:
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو کراونەتەوە لەماوەی حەفتەی رابردوودا سێهاووڵاتیی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژراون و ٢ هاووڵاتیی دیکەش بریندار کراون.
رێکەوتی ٦ی خەزەڵوەر لەئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هاووڵاتییەکی کورد بەناوی ساجی تەمەرزادە خەڵکی ئاوایی فەرزیانی سەربە ورمێگیانی لەدەست دا.
هەر هەمان رۆژ کۆڵبەرێکی تەمەن ١٥ساڵەی کورد و خەڵکی \" قەلەڕەش\"ی سەردەشت بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامیەکان کوژرابوو.
لەلایەکی دیکەوە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٥ی خەزەڵوەر کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەناوی عومەر حوسێنی لەناوچە سنوورییەکانی قەندیل بەتەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کراوە.
لەدرێژەی تەقەی بەردەوامی هێزە نیزامییەکان لەهاووڵاتیانی کورد، ماشێنی هاووڵاتییەکی کورد لەدەروازەی شاری شیراز دراوەتە بەر دەستڕێژ و لەئەنجامدا شۆفێری ماشێنەکە بەناوی نوورەدین دەروێشی گیانی لەدەست داوە و هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی نایب خەلیفەزادە بریندار بووە.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەسەرەتای مانگی رەزبەری ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ١٠هاووڵاتیی کورد بەتەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێسلامیی ئێران گیانیان لەدەست داوە و ١٤ دیکەش بریندار کراون.
تاوتوێکردنی دۆخی نالەباری زیندانیانی سیاسی کورد و بەردەوامیی گوشارەکان بۆ سەر ئەو زیندانیانە لەگرتووخانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا:
پێشگری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری \"مسجد سولێمان\" لەپێڕاگەیشتنی پزیشکی بۆ چەنگیز قەدەم خێر زیندانیی سیاسی کورد.
ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ٩٠ لەگەڵ سێکەسی دیکە بەتۆمەتی موحاربە و تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسدارن لەناوچەی سنە دەستبەسەر و لەدادگای ئینقلابی ئەو شارە بە ٤٠ ساڵ زیندانی تەعزیری و دووخستنەوە بۆ گرتووخانەی مەسجێد سولێمان حوکم درا.
هەر لەو حەفتەی رابردوودا چالاکێکی سیاسیی کورد بەناوی مەریم موقەدەسی لەئەنجامی گوێنەدان و کەمتەرخەمیی لێپرسراوانی زیندانی ئێوین و تووشبوونی بە نەخۆشی گورچیلە رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
ناڕوونیی چارەنووسی ٢ زیندانیی عەقیدەتی ـ سیاسیی کورد بەناوەکانی فەرزاد هونەرجوو و فەرشید ناسری دوای تێپەڕینی سێساڵ لەدەستبەسەرکردنیان.
لەلایەکی دیکەوە دەزگا ئەمنیەتییەکان لەگەڵ مەرەخسی و ئازادی مەرجەداری شەش زیندانی سیاسی کورد بەناوەکانی قاسم رەحیمی ئازەر، جەلال ناسری، ئیسماعیل پوورهەمزە، ناسر تەریق، عەلی و عوسمان مەولانژاد دژایەتیان کردووە.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەسەرەتای مانگی رەزبەری ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ١٨ زیندانیی سیاسیی کورد بۆ قەرەنتیەنە و زیندانەکانی دیکە راگوێزران.
بێبەری کردن لەخوێندن
حەراسەتی زانکۆی نازلووی ورمێخوێندکارێکی کوردی ئەو زانکۆیەی بەناوی \"عەلی میلانی\" لەدرێژەدان بە خوێندن بێبەری کرد.
عەلی میلانی خوێندکاری ساڵی چواری رشتەی کامپیوتێر بووە و بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هۆکاری بێبەری کرانی ئەو خوێندکارە، \"ناردنی کورتە نامە بۆ میدیا کوردییەکانی دەروەی ئێران بەمەبەستی دانی زنیاری لەسەر دۆخی زانکۆی ورمێ\" بووە.
پێشتریش حەراسەتی زانکۆی ورمێعەلی میلانی بە هۆی دامەزراندنی ناوەندی ئەدەبیی \"ئیلام و کرمانج\" بانگهێشت و هەڕەشەی لێکردبوو.
تاوتوێکردنی حاڵەتەکانی دەستبەسەر کردنی چالاکانی فەرهەنگی کورد لەحەفتەی دووەمی مانگی خەزەڵوەر:
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٨ی خەزەڵوەر، چالاکێکی فەرهەنگی کورد بەناوی مستەفا خەلیلیراد\" خەڵکی بجنوورد لەئوستانی خوراسانی باکوور، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرابوو.
هێزە ئەمنیەتییەکان هۆکاری دەستەبەسەرکردنی ئەو چالاکە فەرهەنگییەیان گەڕاندبۆوە بۆ \"چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان\".
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەسەرەتای مانگی رەزبەری ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ١٤٦ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون.
تەقینەوەی مین و بریندار بوونی هاووڵاتییەکی کورد:
لەماوەی حەفتەی رابردوودا کۆڵبەرێکی کورد بەناوی \"عەبدوڵڵا چەڵەبی\" خەڵکی سیلوانای ورمێ، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست داوە.
ئەو کۆڵبەرە کوردە بەمەبەستی دابین کردنی بژێوی ژیانی رووی لەسنوورەکان کردبوو و لەئەنجامدا لەناوچەی شەمزینان هەڵکەوتوو لەسنووری ئێران ـ تورکیە تووشی ئەو رووداوە ببوو.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەسەرەتای مانگی رەزبەری ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، ٩ هاووڵاتیی کورد بە هۆی کەوتنە سەر مین لەناوچەکوردنشینەکانی ئێران بریندار و کەم ئەندام بوون.
لە حەفتەی رابردوودا ٥٦ حاڵەت پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی ئێرانەوە تۆمار کراوە:
ئیدارەی ئیتلاعات، رێکخراوی زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، هێزە ئینتزامییەکان و دەزگای قەزایی، ئەو ناوەندە حکوومەتییانە بوون کە دەستیان لە ٥٦ حاڵەت پێشێلکردنی مافی هاووڵاتییاندا هەبووە.
سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ( ٩ حاڵەت)
کەمپەینی بەرگریی لەزیندانیانی سیاسیی و مەدەنیی (٤حاڵەت)
ماڵپەڕی کوردستان میدیا(٢ حاڵەت)
هەواڵدەریی هێرانا ( ٢ حاڵەت)
سایتی ئاسۆنیوز ( ١حاڵەت)