روانسەر بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی مۆسیقای کوردیی تایبەت بە منداڵان+وێنە

12:21 - 19 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: کۆنسێرتی مۆسیقای کوردیی منداڵ و بنەماڵە بەشێوەیەکی کەم وێنە لەلایەن هاووڵاتییانی پێشوازی لێکرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژنسی هەواڵدەریی کوردپا؛ رۆژی رابردوو گروپی مۆسیقای \"دیلان\"ی شاری سنە لە تەلاری \"وەحدەت\"ی شاری روانسەر کۆنسێرتێکی مۆسیقای کوردی تایبەت بە منداڵانی بەڕێوە برد.

ئەم کۆسێرتەلەگەڵ پێشوازیی بێ وێنەی منداڵانی کورد بنەماڵەکانیان بەروڕوو بوویەوە و هەواڵنیری کوردپا رایگەیاند ئەو کۆنسێرتە بەشێوەیەکی \"کەم وێنە\" لەلایەن هاووڵاتییانەوە پێشوازی لێکرا.

دەگوترێت، کە تەلاری هەزار کەسیی وەحدەتی روانسەر پڕ بووە لە حەشیمەت و زیاتر لە ٤٠٠ کەسیش لە دەرەوەی ساڵۆنەکەدا ماونەتەوە.

هەروەها باس لەوە دەکرێت، بەهۆی بانگەشەی بەرینی چەند حەفتەی رابردووی، کۆمەڵێک بنەماڵە لە شارەکانی پاوە، سنە، جوانڕۆ، بیجار و کرماشان لە کۆنسێرتی رۆژی رابردوودا بەشدارییان کردووە.

کۆنسێرتی مۆسیقای دیلانی سنە لە شاری روانسەر بە هاوکاریی شۆرای شار، گروپی ژینگەپاریزیی چرۆ، گرووپی شانۆی \"وارۆ\" و چالاکانی فەرهەنگی ئەو شارە بەڕێوە چوو.

ئەو گرووپە مۆسیقایە نزیک بە ٤ ساڵ پێش چالاکییەکانی خۆی لە بواری شێعر و ئاوازی منداڵانی سەرەوەی ٧ ساڵ دەستپێکردووە و دیلان نەسیری بەرپرسایەتی ئەو گرووپەی لە ئەستۆیە.

گرووپی دیلان، کە کۆنسێرتەکەیان لەگەڵ گروپی شانۆی بووکە شووشە لە شاری روانسەر بەڕێوە بردووە، تیایدا ناسر ئەحمەدی _شاعیر، ئارام نەسیری _ ژەنیاری دمەک و گۆرانیبێژ، سینا کەریمی _دهۆڵ ژەن، پوریا وەزیری _ ژەنیاری سەنتوور، پارسا کەریمی _ژەنیاری دیوان، کەیهان یەعقوووبی _ ژەنیاری زەرب، ئاروین کەریمی _ دمەک ژەن، فەرزام ئیبراهیمی _ ژەنیاری ویۆلۆن، دانش شەریفی_ ژەنیاری جرە، پەریا هاشمی_ گۆرانیبێژ، تەرانە قوتبی _ گۆرانیبێژ، سەنا محەممەدی_ ژەنیاری جرە و هاوین سەڵەواتی _ ژەنیاری دایرە بەشدار بوون.

هەروەها رووناک یوسفی_دایە پیرە، میلاد حەیریان _ کەروێشک، موحسن یەعقووبی _ پێرە میرد و ئاروین محەممەدپەنا _ مشک، لە بەشی شانۆ وەکوو لەئەکتەر رۆڵیان بینیوە.
گرووپی موسیقای دیلان پێشتر لە شارەکانی سنە و بیجاڕ کۆنسێرتی بەڕێوە بردبوو.

وێنــــه: ئه‌رسه‌لان عه‌زیزی

\"18229.jpg\"

\"18230.jpg\"

\"18238.jpg\"

\"18240.jpg\"

\"18237.jpg\"

\"18239.jpg\"

\"18241.jpg\"