كرماشان/ ٣٠ هەزار كەس لەگەڵ نەبوون و كەمیی ئاوی خواردنەوە بەرەوڕوون
14:53 - 9 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: سەرەڕای دانی بەڵێنی لەلایەن لێپرسراوانەوە، زیاتر لە ٢٣٠ ئاوایی سەر بە كرماشان لە ئاوی خواردنەوە بێبەرین.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دانیشتوانی كوردی بەخشی سەرفیرووزئاباد سەبارەت بە كێشەی ئاوی خواردنەوە سكاڵەیان لەسەر بەڕێوەبەرانی و لێپرسراوانی حكوومەتی تۆمار كردووە.
زیاتر لە ٣٠ هەزار كەس لە ٢٣٢ ئاوایی بەخشی سەفیرززئاباد ژیان بەسەر دەبەن و سەرجەمیان لەگەڵ كەمیی ئاوی خواردنەوە و روانینی نەرێنی لێپرسراوان بەرەوڕوون.
بەخشداری سەرفیرووزئاباد وێڕای دان پێدانان بەو كێشە، رایگەیاندووە: ئاوی ئەو ئاواییانە تەنیا یەك لێپرسراوی نییە و هەر بۆیە زۆربەی ئاواییەكان ئاوی خواردنەوەیان نییە و یان ئەگەریش هەیە ناتەندروستە.
بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە لەكاتێكدایە كە مانگی خەرمانانی ساڵی رابردوو نوێنەری \"وەلی فەقێ\" لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئوستان و شارستانەكانی كرماشان سەردانی پڕۆژەی ئاوی بەخشی سەرفیرووزائابادییان كردبوو.
لێپرسراوی ئاو و ئاوەڕۆی ئاواییەكانی ئوستانی كرماشان وتبووی: ئێمە هەموو هەوڵەكانمان خستۆتەگەڕ، کە بە زووترین كات ئاوی خواردنەوەی تەندروست بۆ دانیشتوانی ئاوایی بەخشی سەرفیرووزئاباد دابین بكەین.
پێشتریش هەواڵدەرییەكان لە بێبەری بوونی بەخشی سەرفیرووزئاباد چەندین راپۆرتیان بڵاو كردبوویەوە و لە راپۆرتەكاندا باس لە نەخوێندەواری و كەم خوێندەواری ئەو ئاواییانەش كرابوو.
سەرفیرووزئاباد لەساڵی ١٣٦٧دا بە فەرمی کراوەتە بەخش، کە لە سێشارەدێ بەناوەكانی \"عوسمانوەند، جەلالوەند و فیرووزئاباد\" پێکهاتووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دانیشتوانی كوردی بەخشی سەرفیرووزئاباد سەبارەت بە كێشەی ئاوی خواردنەوە سكاڵەیان لەسەر بەڕێوەبەرانی و لێپرسراوانی حكوومەتی تۆمار كردووە.
زیاتر لە ٣٠ هەزار كەس لە ٢٣٢ ئاوایی بەخشی سەفیرززئاباد ژیان بەسەر دەبەن و سەرجەمیان لەگەڵ كەمیی ئاوی خواردنەوە و روانینی نەرێنی لێپرسراوان بەرەوڕوون.
بەخشداری سەرفیرووزئاباد وێڕای دان پێدانان بەو كێشە، رایگەیاندووە: ئاوی ئەو ئاواییانە تەنیا یەك لێپرسراوی نییە و هەر بۆیە زۆربەی ئاواییەكان ئاوی خواردنەوەیان نییە و یان ئەگەریش هەیە ناتەندروستە.
سەردانی نوێنەری \"وەلی فەقێ\" لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئوستان و شارستانەكانی كرماشان لە پڕۆژەی ئاوی بەخشی سەرفیرووزئاباد
كەریم ئابادی روانینی نەرێنی لێپرسراوان و نەبوونی رێكخستنی بە هۆكارەكانی دروستبوونی ئەو كێشەیە زانیوە و ئاشكراشی كردووە، ئەگەر كێشەی كەم ئاوی ئەو ئاواییانە چارەسەر نەكرێت، لەداهاتوویەكی نزیكدا لەگەڵ كۆچی گوندنشینەكان بۆ شار و شوێنەكانی دیكە بەرەوڕوو دەبینەوە.بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە لەكاتێكدایە كە مانگی خەرمانانی ساڵی رابردوو نوێنەری \"وەلی فەقێ\" لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئوستان و شارستانەكانی كرماشان سەردانی پڕۆژەی ئاوی بەخشی سەرفیرووزائابادییان كردبوو.