كرماشانییەكان داوای بودجە لەتاران دەكەن
12:54 - 1 سەرماوەز 2714
ئاژانسی كوردپا: دابەزینی نرخی جیهانی نەوت و كورت هێنانی بودجەی دەوڵەت، یەكەمین ئاسەوارەكانی دۆخی خرابی ئابووری دەوڵەتی لە كرماشان دەرخست.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، تەرخان كردنی بودجە بۆ پڕۆژە درێژخایەنەكان بۆ ساڵی داهاتوو لەئوستانی كرماشان نزیك بە ٤٠% بە بەراورد لەگەڵ ئەمساڵ كەم بۆتەوە.
ئەو بودجەیەی كە بۆ ساڵی داهاتوو لەبەر چاو گیراوە نزیك بە ٣٠ هەزار میلیارد ریاڵە.
جێگری عومرانی ئوستانداریی كرماشان بە هەواڵدەریی مێهری وتووە، نزیك بە ٢٠٠ پڕۆژە و داواكاری گرینگ لەئوستانی كرماشان بوونی هەیە.
موجتەبا نیك كردار باسی لەناردنی ٦٠ نامە بۆ وەزارەتەكانی دەوڵەت كردووە و داواشی لە بەرپرسانی ئوستانی كرماشان كردووە بە مەبەستی وەدیهێنانی ئەو داواكاریانە سەرجەم رێكارەكان بگرنە بەر.
ئەو وتانە لەحاڵێكدایە كە نزیك بە ٥ هەزار پڕۆژەی نیوەكارە لە ئوستانی كرماشان هەیە و بۆ تەواو كردنیان ٢٠ هەزار میلیارد تەمەن بودجە پێویستە.
یەكێك لەنوێنەرانی كرماشان لەمەجلیسی ئیسلامیی ماوەیەك لەمەوبەر وتبووی كە نرخی نەوت گرینگترین ئاستەنگی بەردەم بودجەی ساڵی ٩٤ بوو و ئەگەری ئەوە هەیە دەوڵەت ئەم كورت هێنانی بودجەیە، لە پارە تەرخان كراوەكانی عومرانی قەرەبوو بكاتەوە.
نرخی نەوت لەمانگی رابردوودا گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی و بوشكەی بەكەمتر لە ٨٠ دۆلار فرۆشراوە.
كەم كردنەوەی ٤٠% بودجە عومرانیەكانی كرماشان هاوكاتە لەگەڵ قسەكانی فەرماندەی سپا كە بودجەی ئەو ناوەندە نیزامیەیەی لەئوستان زیاتر لە ٢٠ میلیارد تمەن راگەیاندووە.
سپای پاسداران لەژێر ناوی هێندێناوەند پڕۆژەی گەورەی ئابووریی بەدەست هێناوە و ئەمەش لەحاڵێكدایە كە حەفتەی رابردوو جێگری قەرارگای \" خاتم الانبيا \" وتبووی لە گەمارۆكاندا گەوەرترین زەربەمان لە كەسانی خۆمان بەركەوتووە.