راگەیەندراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ پشتگیری له زیندانیانی سیاسی کوردستانی تورکیە
21:06 - 15 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کورپا: رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا پشتیوانی خۆی لەزیندانیانی سیاسی و مەدەنی کوردستانی تورکیە راگەیاند.
ئەمڕۆ دووو شەممە رێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا روو لە ٦ رێکخراوی نێونەتەوەیی کە بریتین لە: رێکخراوەکانی چاوەدێریی مافی مرۆڤ، لێبوردنی نێونەتەوەیی، هەواڵنێرانی بێسنوور، فیدراسیونی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ، رێکخراوی جیهانی دژ بە ئەشکەنجە، و پزیشکانی بێسنوور نیگەرانی قووڵی خۆی لەمەڕ ئەو کارەساتە مرۆییەی کە لە زیندانەکانی تورکیە روو ئەدەن، رایگەیاندووە و داوای کردووە کەلەم پەیوەندییەدا هەنگاو بنێن.
دەیان کەس لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی کورد لە کوردستانی تورکیە ماوەی زیاتر لە ٥٠ رۆژە بۆ گەیشتن بە مافە سەرەتاییەکانییان دەستیان داوەتە مانگرتن و هەتا ئێستا لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی تورکیەوە هیچ ئاوڕێکیان لێ نەدراوەتەوە و بە شێوەیەک کە رۆژ لەدوای رۆژ باری تەندرووستی مانگرتوان بەرەو خراپی دەڕوات.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای بەداخ بوونی خۆی، داوا لە سەرجەم رێکخراوە جیهانییەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ دەکات کە لەمەڕ ئەو کارەساتە ئینسانییە بێ دەنگ نەبن و هەڵویستی مرۆڤدۆستانە لە خۆیان نیشان بدەن.