راگەیەندراوی بنەماڵەی کەبوودوەند روو ناوەندە یاساییەکانی ناوخۆ و دەرەوە

22:01 - 18 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: بنەماڵەی محەمەد سەدیق کەبوودوەند لە راگەیاندراوێکدا خوازیاری \" دیاریکردن و نووسین دەقی مافە یاساییەکان\" بۆ سکاڵا لەمەڕ \"زیندانی و ئەشکەنجە\"ی کەبوودوەند لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا بوون.

لەو راگەیاندراوەدا ئاماژە بە سێ حەفتە نەخۆشبوون و لەجێدا کەوتنی سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و ئەشکەنجە کردنی ناوبراو کراوە.

ئەو نامەیە، کە ئەمڕۆ بڵاو کراوەتەوە، دەرخەری ئەوەیە کە بنەماڵەی کەبوودوەند لەلای ناوەندە یاساییەکانی ناوخۆ و دەرەوە سکاڵا تۆمار بکەن، کە زیندانی کردن و ئەشکەنجەی سەرۆکی زیندانی کراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ناوەرۆکی ئەو سکاڵایە دەبێت.

محەمەد سەدیق کەبوودوەند مانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی دەستبەسەر و پاش دادگایی کران، بە تۆمەتی هەوڵدانی دژی تەناهیی نەتەوەیی لەرێگەی دامەزراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانەوە حوکمی ١١ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ بڕایەوە.

دەقی راگەیاندراوی بنەماڵەی کەبوودوەند لەلایەن ئاژانسی کوردپاوە کراوەتە کوردی:

هەروەک ئەوەی لەزۆربەی میدیاکانەوە بڵاو کرایەوە، سێ حەفتە پێش ئێستا محەمەد سەدیق کەبوودوەند پاش هێرشی گاردی زیندان بۆ سەر بەندی ٣٥٠ی زیندنای ئێڤین، لەلایەن هیزە لیباس شەخسییەکانی حیفازەت ئیتلاعاتەوە درایە بەر لێدان و سەرەڕای نکۆڵی کردنی بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکان و لێپرسراوانی دادوەری و دەوڵەتی لەو رووداوە، کەبوودوەند بە توندی درابوویە بەر لێدان و لە ئەنجامدا تووشی برینداری هاتووە. هەر بەم هۆیەوە بۆ ماوەی ١٩ رۆژ لە نەخۆشخانە و بێهداریی نێو زیندان لەژێر چاوەدێریی پزیشکی‌دا بوو، بەڵام خەواندنی درێژ ماوە لەنەخۆشخانە و بێهداریی نێو زیندان تەنیا لەبەر لاچوونی ئاسەواری ئەشکەنجە لەسەر جەستەی کەبوودوەند بووە، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەگەر راپۆرتی رۆژانەی پزیشکی، ماوەی خەوێندرانی لەنەخۆشخانە و هۆکاری خەواندنەکەی دەستکاری کرابێت یان بە تەواوەی لە ناو بردرابێت، بەڵام فیلمی کامێراکانی شوێنی ئەشکەنجەکە لە بەندی ٢٤٠ و ژووری تاکە کەسی و هەروەها کامێرای ژووری خەواندنەکەی لە نەخۆشخانە سەلمێنەری ئەشکەنجە کران و خوێنڕێژیی ناوبراوەو هەروەها شایەتی دانی ژمارەیەک لەهاوبەندییەکانی، کە بە رێکەوتی کەبوودوەندیان لە بێهداری و ساڵۆنی ملاقات بینوە، بۆخۆی بەڵگەیەکی دیکە بۆ سەلماندنی ئەم ئیدیعایەیە.

بەهەر حاڵ لەئێستادا، کە ناوبراو لەسەر داوای خۆی بۆ بەندی ٣٥٠ی ئێڤین گەڕێندراوەتەوە، ئێمە وەکوو بنەماڵەی کەبوودوەند رایدەگەیەنین، کە بە هیواین لەمەڕ ئەشکەنجەکرانی ئەو خۆشەویستە زیندانی کراوەمان لەرێگەی ناوەندە یاساییەکانی ناوخۆ و دەروەوەکوو دەولەت و مەجلیس لەناو خۆ و هەروەها سەرۆکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمیساریای بالای مافی مرۆڤ، لێبوردنی نیونەتەوەیی، شۆرای مافی مرۆڤ، فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ، چاوەدێری مافی مرۆڤ و رێکخراوی قەدەغە کردنی ئەشکەنجە بەدواداچوون بۆ ئەم مەسەلەیە بکەین و لەچەندین نامەدا و سکاڵانامەدا پاس لەشێوەی ئەشکەنجە کرانی سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و زیندانی کردنی زاڵمانەی ٨ ساڵەی ناوبراو و مەحکووم کردنی نایاسایی بە ١١ ساڵ زیندانی بۆ کەبوودوەند دەکەین ورەوانەی پارلمانی ئورووپا، یەکیەتیی ئورووپا، پارلامنی نۆروێژ ، سوید، ئینگلیز، کانادا و سنای ئەمریکا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئورووپا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتانە دەکەین و داوای بەدواداچوون لەمەڕ مەسەلەی زیندانی کران و ئەشکەنجەی کەبوودوەند دەکەین و هەر لێرەشەوە سوپاسی ئەو کەسانە دەکەین کە بۆ نووسینی دەقی مافە یاساییەکان و وەرگیران و ناردنی بۆ ئەو شوێنانە هاوکاریمان دەکەن.

تاران
بنەماڵەی کەبوودوەند
2014/05/07