راگیرانی پڕۆژەی دوو بەنداوی "ئاناهیتا و قشڵاق تەپە" لە شاری کەنگاوەر/مانگرتنی كرێكانی دەركراو
13:40 - 4 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: پڕۆژەی دوو بەنداوی ئاناهیتا (كبوترانە) و \"قشڵاخ تەپە\" لە شاری کەنگاوەر لە پارێزگای كرماشان بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەریی تۆكمە و كەمیی بووجە راگیراون و كرێكارانی دەركراویش.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوو بەنداوی ئاناهیتا (كبوترلانە) و \"قشڵاخ تەپە) لە شاری کەنگاوەر سەر بە پارێزگای كرماشان لە ساڵی 1391دا لەلایەن وەزراەی وەزی حكوومەتی ئێرانەوە هیچ بوودجەیەكی بۆ تەرخان نەكراوە و هەر بەو هۆیە و بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەری شیاو هەر دوو پڕۆژەكە راگیراون.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ئاژاسنی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند و كۆمەڵێك لە كرێكارانی دەركراوی بەنداوی ئاناهێتا رۆژی سێشەممە لە ناڕەزایەتی بە نەدانی مووچەی سێ مانگیان دەستیان دایە مانگرتن و داوای مافەككانیان دەكەن.
بەنداوی ئاناهێتا لە 10 كیلیۆمیتری رۆژئاوای شاری كەنگاوەر و لە ساڵی 1389وە پاش گێرە و كێشەیەكی زۆر بۆ دابین كردنی ئاوی خواردنەوەی شاری سەحنە و هەروەها وەرزێڕی دەستی بەكار كردووە و بڕیبارە ساڵی 1392 بكەوێتە گەڕ.
پڕۆژی \"قشڵاخ تەپە\"ش كە شێوە بەنداوە و لە دەورووبەری شاری سەحنە ساز دەكرێت، ئەویش هەر بەهۆی كەمیی بووجە كارەكانی راگیراوە.
ئێستا لە پارێزگای كرماشان 10 بەنداو لە حاڵی ساز كردن دان و هەروەها 16 بەنداوی دیكەش لە حاڵی تاقیكاری و ئامادەكاری دان بۆ ساز كردن.