راگواستنی زیندانییەكی عەقیدەتیی كورد بۆ زیندانی دیزڵ‌ئابادی كرماشان

13:21 - 9 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: زیندانییەكی عەقیدەتی دوای تێپەڕینی سێ‌مانگ لەدەستبەسەرکرانی و راگرتنی لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی زاهیدان و كرماشان، بۆ گرتووخانەی دیزڵ‌ئابادی شاری كرماشان راگوێزرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، محەمەد دارابی ناسراو بە موهاجر، تەمەن ٢١ ساڵ ماوەی سێ‌مانگ لەمەوبەر لە شاری زاهیدان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كراوە.

\"22366.jpg\"
محەمەد دارابی بە تۆمەتی ئەنجام دانی چالاكیی مەزهەبی لە ئوستانی سیستان و بەلووچێستان دەستبەسەر کراوه
ئەو هاووڵاتییە كوردە بە تۆمەتی ئەنجام دانی چالاكیی مەزهەبی لە ئوستانی سیستان و بەلووچێستان دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری كرماشان راگوێزرابوو.

بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار محەمەد دارابی لەماوەی دەستبەسەر بونویدا بە تۆمەتی بێ‌رێزی بە نیزام و ئەنجامدانی چالاكیی مەزهەبی بە بەردەوامی لەژێر فشار و ئەشكەنجەدا بووە.

دارابی كوڕی ئیمام جومعەی پێشووی بەخشی رێژاو لە ئوستانی كرماشانە و دەوترێت رێكەوتی ٨‌ی رەزبەر رەوانەی زیندانی دیزڵ‌ئابادی كرماشان كراوە.

لەحاڵی حازردا پەروەندەی محەمەد دارابی لەدادگای \"ئینقلاب\"‌ی شاری كرماشانە.