راپەڕینی سووریە بەردەوامە و چەند ناوچەیەكی كوردستانیش ئازاد كران
21:48 - 29 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: هێزە كوردییەكانی كوردستانی سووریە، بەتایبەتی حیزبی یەكیەتیی دێمۆكراتی كوردیسوریە و پارتی یەكیەتیی دێمۆكراتی PYD، ناوچەیكووبانیو نزیكەی400 گوندی دەوروبەریان بە دەستەوە گرتووە.
عەلی شەمدین، نوێنەری پارتی پێشكەوتنخوازی كوردی سووریە لە هەرێمی كوردستان بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، پێنجشەممە، خەڵكی ناوچەیكووبانی و دەوروبەری، كە زۆرینەیان كوردن، لە دژیحكوومەتی سووریە راپەڕیون و كۆنترۆڵی تەواو ناوچەكانی دەوربووبەریان بەدەستەوە گرتووە.
عەلی شەمدین، ئەوەشی ئاشكرا كرد، ئێستا هەموو دام و دەزگاكانی ئەو ناچەیە لە كۆنترۆڵی هێزە كوردییەكان دایە و لەسەر دامودەزگاكانیناوچەكە ئاڵایكوردستان.
هەر لەم پێوەندییەدا ئەبوو سابیر ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی یەكیەتیی دێمۆکراتی كوردی سووریە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا وتی: \"ئەمڕۆ بە هاوئاهەنیگی دوو حیزبی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردی سووریە و ئەنجومەنی نیشتمانیی گەلی رۆژئاوای كوردستان (PYD) شاری كووبانی و دەورووبەری رزگار كراوە و هێزەكانی سەر بە حكوومەتی سووریە هەڵاتوون\".
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی حیزبی یەكیەتیی دێمۆكراتی كوردی سوویە وتیشی: \"من بانگەوازی تەواوی سەركردایەتی حیزبی خۆمان و پەیەدە (PYD) ئەو حیزبەیكەلە پەكەكەوە نزیكە، دەكەم كە پێویستە ئەم دەسكەوتە بپارێزرێو بە گیانێكی برایانە و نیشتمانیانە لە بەرامبەر رووداوەكاندا بجووڵێنە و خۆ دوور بگرن لە توندوتیژی و كار بۆ ئەوە بكرێت هەتا ناوچەكانی دیكەی كوردستانی سووریەش ئازاد بكرێن\".
ئەبوو سابیر ئەوەشی خستە روو: \"كە جیا لە ناوچەی كووبانی هەواڵەكان دەربڕی ئەوەن كە شارەكانی حەڵەب، عەفرین و دەورووبەریشی رزگار كراون و جموجۆڵێكی بەرفراوان لە ناوچە كوردنشینەكانی سووریە لە گۆڕێدایە بۆ ئەوەی لە شاری قامیشلوو راپەڕێنێكی بەرفراوان بكرێت\".
پاش تەقینەوەی دوێنێلە شاری دیمەشق و كوژرانی چەند كەس لە لێپرسراوانی باڵای حكوومەتی سووریە، خۆپیشاندان و تێهەڵوونەكان لەو وڵاتە و بەتایبەت دیمەشق و ناوچە كوردنشینەكان بەدژی حكوومەت روویان لە زیاد بوون كرد.