راپۆرت / خۆکوژیی کچێکی دیکەی کورد لە شاری ئیلام
16:43 - 2 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: کچێکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام بەهۆی سەختیی باری ژیان و گوزەران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا کچێک بەناوی \"رۆیا نەورۆزی\" کچی رەزا و دانێشتووی شاری ئیلام بەهۆی سەختی باری ژیان و دەستکورتیی بنەماڵەییە دەستی دایە خۆکوژی و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.
ئوستانداری ئیلام رایگەیاندبوو، لە پاش ئامانجدار کردنی یارانەکان رێژەی خۆکوژی لە ئوستانی ئیلام ٢٠% رووی لە کەمی کوردووە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەی چەند حەفتەی رابردوودا چەندین ژن، کچ و مامۆستای قوتابخانە و تەنانەت قوتابییەکی تەمەن ١٥ ساڵیش لە ئوستانی ئیلام بەهۆی هەژارییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
هەروەها ماوەیەک پێش ئێستا بەرپرسی دەفتەری پێشگیریی لە خەسارە کۆمەڵایەتییەکانی رێکخرای بێهزیستیی ئێران راگەیاندبوو، ئاماری خۆکوژی لە وڵاتی ئێراندا ٦ کەس بە ١٠٠ هەزار کەسە و لەلایەکی دیکەوە و بەپێی ئامارێک کە هێزی ئینتزامی بڵاوی کردبۆوە، هەوڵی خۆ کوژی لە ئوستانی ئیلام ٧٠.١ کەس لە هەر ١٠٠ هەزار کەسدا بووە، کە بو پێیە ئوستانی ئیلام بە بەراورد لەگەڵ ئوستانەکانی دیکەی ئێران زۆرترین رێژەی خۆکوژێ تێدا ئەنجام دراوە.
لەلایەکی دیکەوە لە ساڵی ١٣٨١ی هەتاویدا ١٨٥ حاڵەت، ساڵی ١٣٨٥دا ٣٦٢ حاڵەت و ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی ٥٥١ حاڵەتی خۆکوژی تەنیا لە رێگەی خواردنی حەب(قرص)ەوە لە وڵاتی ئێران تۆمار کراوە کە بەبەراورد لەگەڵ دەیەی رابردوودا ٤ بەرابەر رووی لە زیادبوون کردووە.
هەروەها بەپێی دوایین ئامارەکان، لە هەر رۆژێکدا ١٣ حاڵەتی خۆکوژی لە وڵاتی ئێران روو ئەدات کە نێونجی تەمەنیان ٢٩ ساڵە.
هاوکات رێکخراوی بێهزیستی ئوستانی ئێلام لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەگەڵ قوتابیانی شاری ئابدانانی سەربە ئوستانی ئیلام ئەنجامی دابوو، قوتابیان سەرەکیترین هۆکاری خۆکوژییان بۆ کێشەی ئابووری گەڕاندبۆوە.
ئەو لێکۆڵینەوەیە کەلەگەڵ ١٥٦ قوتابیی کوڕ و کچی پۆلی ٣ی دواناوەندی ئەنجام دراوە، دەری دەخات کە ٤٩% یان بیری خۆکوژییان لە مێشک دا هەبووە.
لەلایەکی دیکەوە ماوەیەک پێش ئێستا \"جەعفەر نوور محەممەدی\" دەرهێنەری کوردی خەڵکی شاری ئیلام لە وتوێژ لەگەڵ هەواڵدەریی \"ئیسنا\" سەبارەت بە زیادبوونی دیاردەی خۆ سووتاندن لە ئوستانی ئیلام رەخنەی لە بەرپرسانی حکوومتیی ئوستانی ئیلام گرتبوو کە رێگری لە هونەرمەندانی خۆجێی دەکەن کە سەبارەت بە دیاردەی خۆ سووتاندن لێکۆڵینەوە بکەن بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە فیلم دروست بکەن.