راپۆرتێک لە بارەی "فستیڤاڵی هەڵبەستی لاوان" لە شاری هەولێر

13:57 - 2 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کورد: بە چاوەدێریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یەکیەتیی نووسەرانی کورد \"فستیڤاڵی هەڵبەستی لاوان\"ی بۆ ماوەی ٣ رۆژ رێکخست.

بەپێێ راپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە شاری هەولێر، رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٣٠ سەرماوەزی ٩١ی هەتاوی یەکیەتیی نووسەران بە چاوەدێریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان \"فستیڤاڵی هەڵبەستی لاوان\"ی دەست پێکرد.

ئەو فستیڤاڵە بۆ ٢ بەشێ شێعر خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە تەرخان کرابوو کە لە ٢ پانێلی سەرلە بەیانی و ئێوارێدا پێشکەش دەکران.

پانێلی سەرلەبەیانی بۆ پێشکەش کردنی لێکۆڵینەوەکان و پانێلی دوانیوەڕۆ بۆ خوێندنەوەی شێعری شاعیرە لاوەکانی هەر ٤ بەشی کوردستان تەرخان کرابوو.
\"10337.jpg\"
پانێلی سەرلەبەیانی رۆژی یەکەم ئەم کەسانە لێکۆڵینەوەکانیان خوێندەوە:
- \"شێعری کوردی لە سۆڤییەتا بەرێ\" لە نووسینی \"دڵشاد عەلی\" لە بەشی کوردستانی وڵاتی قەزاقستان
- نەوە شێعرییەکانی ئەدەبی کوردی تێڕوانین و هەڵسەنگاندن لە نووسینی \"عێسمەت خابوور\" بریتانیا
- هایپەرتێکس و ناسنامەی شێعری لە نووسینی \"ئەحمەد رەزا\"

لە پانێلی دووەمی دوانیوەڕی رۆژی یەکەمدا ئەم شاعیرە لاوانە شێعریان خوێندەوە:
- لاوێن ژاڵی _ سلێمان
- سەهمی نەبی _ هەولێر
- هەوار خزرزادە _ مەهاباد
- ڤەهێل موحسین _ دهۆک
- کاردینای سپی _ سلێمانی
- زێرڤان تەمۆ _ ئاکرێ
- دیاری فەرەیدوون _ سولێمانی
- پەسار فایەق _ هەولێر
- ئاریان ئەبووبەکر _ سولێمانی
- رەشە سڤیک کوردستانی تورکیە
- رابەر فایەق _ هەولێر
- قەهرەمان سەرگەلی _ دهۆک

لە رۆژی دووەمی فیستڤاڵەکەدا کە تایبەت بوو بە لێکۆڵینەوە، ئەم کەسانە لێکۆڵینەوەیان پێشکەش کرد:
- ئاوڕێک لە رەوتە شێعرییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، نەوەی نوێ وەک نموونە، لە نووسینی شەریف فەلاح _ کوردستانی ئێران
- گومان دە هەڵبەستێن گەنجاندا _ لە نووسینی سەلام باڵایی، دهۆک
- بابەتی بوون لە شێعری لاوەکاندا _ لە نووسینی ئاکۆ کەریم، سلێمانی
- رەگەزێن درامی دە هۆزانن ڤەهێل مۆحسێندا _ لە نووسینی ئەرشەد حیتۆ لە شاری دهۆک

پانێلی ئێوارێی رۆژی دووەم کە تەرخان کرابوو بۆ خوێندنەوەی شێعری شاعیرە لاوەکان ئەم شاعیرانە، شێعریان خوێندەوە:
- گۆران رەسووڵ، هەولێر
- ڤەلات دلکەن، دیاربەکر
- بێوار ئەکرەم، زاخۆ
- بژار حەکیم، هەولێر
- شەویار گوڵابی ئازەر، مەهاباد
- گۆران رەئوف، سولێمانی
- محەمەد قادر، هەولێر
- شنۆ محەمەد، سولێمانی
زەکەریا ئاکرەیی، ئاکرێ
مەهاباد محەمەد، دهۆک
- غەمگین بۆڵی، هەولێ
- هێڤین باقر، دهۆک

\"10338.jpg\"
ئەمرۆ وەک دوایین رۆژی فستیڤاڵ لە ٢ پانێلی سەرلە بەیانی و ئێوارەدا بەڕێوە دەچێت.

سەرلەبەیانی ئەو فسیڤاڵە بە بەڕێوەبەریی \"ئەمین گەردیگلانی\" شاعیر تەرخان دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە کە بریتین لە:
- سەمای تاڤگە قەردەغی لە نێوان گەشبینی و رەشبینیدا، لە نووسینی سەردار گەردیک لە شاری هەولێر
- هاوکێشا بابەتی دە هۆڤانا گەنجاندا لە نووسینی نێعمەتوڵڵا نییەری لە شاری دهۆک
- رەوایی لای شاعیرە لاوەکان لە نووسینی عەلی پێنجوێنی، سولەیمانی
- یاخی بوون دە هەڵبەستا گەنجاندا دەڤەرا بادینان وەک نموونە لە نووسینی هەڵگورد قادر، دهۆک

لە پانێلی ئێوارێی فستیڤاڵدا ئەم شاعیرانە شێعر دەخوێننەوە:
- گوڵباخ بەهرامی لە کوردستانی ئێران
- بڵند باجەڵان لە شاری هەولێر
- یاسر رەمەزان هۆرستی، سووریە
- سنوور عەبدوڵرەحمان، سولێمانی
- رووبار بوداغی، بۆکان
- عوبەید سورخابی، پیرانشار _ کوردستانی ئێران
- پەروین مۆعسین، دهۆک
- هێمن بەرزنجی، سلێمانی
- کارزان رەحمان، هەولێر
- شادی نەوزاد، سولەیمانی
- شوکری ئیسماعیل، دهۆک
- ئەسکەندەر زورار لە شاری هەولێر

هەواڵنێری ئاژانسی کوردپا جەختی لە پڕ نێوەرۆک بوونی ئەو فستڤاڵە بەتایبەت لە بەشی لێکۆڵینەوەدا کردەوە و ئاماژەی بەوەشدا لە نێوئاخنی ئەو فسیڤاڵەدا کەشێکی دیالۆگی و باس لە سەر ئەو لێکۆڵینەوانە هاتە ئاراوە کە بووە هۆی زیاتر دەوڵەمەند بوونی ئەو فستیڤاڵە.

هەروەها لە درێژەدا ئاماژەی بەوەشکرد کە کە لە کۆتاییشدا بە سەجەم شاعیران و لێکۆڵەرانی بەشدار لەو فسیڤاڵەدا لەوحی رێزلێنان پێشکەش دەکرێت.