راوێژکارێکی دەروونی، قوتابییەکی کوردی دایە بەر لێدان+ وێنە

20:14 - 9 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: لێدان جەستەیی و تەمبێ کردنی قوتابییەکی قۆناغی ناوەندی لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیانەوە لە شاری زەڕینەی ئوستانی کوردستان، سەرسووڕمان هاووڵاتییانی لێکەوتۆتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەڕێوەبەری یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری زەڕینە بە (شەقە زللـە) قوتابییەکی پۆلی دووی ناوەندیی تەمێ کردووە.

ئەو کارە \"نەشیاوە\"ی بەرێوەبەری قوتابخانەکە، روومەتی پوویا شەهبازیی تەمەن ١٢ ساڵەی شین و رەش کردۆتەوە.

پوویا شەهبازی سەرلە بەیانیی رۆژی سێ‌شەممە، رێکەوتی ٧ی رێبەندان و لە قوتابخانەی \"موتەهەری\"ی شاری زەڕینەی سەربە دیواندەرە، لەلایەن بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیەوە دراوەتە بەر لێدانی جەستەیی.

\"24454.jpg\"
لێدان جەستەیی و تەمبێ کردنی قوتابییەکی قۆناغی ناوەندی لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیانەوە
پیشەی کاری و پۆست و ئەو کەسە لەو قوتابخانەیەدا،کە ناوی \"ئەلف، ق\"ـە، بۆتە هۆی سەرسوڕمانی بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان.

دەگوترێ کە بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە خوێندنی لە رشتەی دەروونناسیدا تەواو کردووەو کلینیکێکی دەروونناسیی لە شاری سەقزدا هەیە.

بنەماڵەی ئەو قوتابییە کوردە، بەهۆی توندیی ئەو لێدانەوە، لە لای ناونەدە پەیوەندیدارەکان سکاڵایان لەسەر بەرێوەبەری ئەو قوتابخانەیە تۆمار کردووە.

لە سەرەتای مانگی رابردوودا قوتابیی یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری سنە بەهۆی لەبەر نەکردنی لیباسی وەرزشی، لەلایەن مامۆستاکەیەوە درابوویە بەر لێدانی جەستەیی.

هاتنە ئارای ئەم حاڵەتانە لە کاتێکدایە، کە وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لە راگەیاندراوەکانیدا، سەرەڕای ئەوەیکە لێدانی جەستەیی قوتابیانی قەدەغە کردووە، وەکوو تاوانیش لە قەڵەمی داوە.

چەند ساڵ پێش ئێستاش رێکخراوی یوونیسف، ئازار و لێدانی جەستەیی منداڵانی لە قوتابخانەکانی ئێراندا پشتڕاست کردبوویەوە.

\"24459.jpg\"