دەیەمین فێستیڤاڵی چیرۆكی بانە مانگی پووشپەڕ بەڕێوە دەچێت
14:58 - 9 خاکەلێوه 2712
كوردپا: بنكەی فەرهەنگی و ئەدەبیی بانە \"بەڕۆژە\" لە درێژەی چالاكییە ئەدەبی و فەرهەنگییەكانی لە پانتایی ئەدەبی چیرۆك لە مانگی پووشپەڕدا دەیەمین فێستیڤاڵی چیرۆكی بانە بەڕێوە دەبات.
محەممەد سدیق كەریم پوور دەبیری دەیەمین خولی فێستیڤاڵی چیرۆكی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا ئاشكرای كرد، بۆ رێز لێنان لە چیرۆك و نووسەرانی ولاتەكەمان و هەروەها ناساندنی نووسەران بە كۆمەڵگای ئەدەبی و بە پێزتر كردنی هونەری چیرۆك و ناساندنی كوردستان وەك مەڵبەندی هونەر و فەرهەنگ دەیەمین فستیڤاڵی چیرۆكی بانە بەڕێوە دەبات.
دەبیری دەیەمن خولی فێستیڤاڵی چیرۆكی بانە وتیشی: فێستیڤاڵ پێكهاتووە لە چوار بەش كە بەم چەشنەیە:
1 ـ كورتە چیرۆك: بە دوو زمانی كوردی و فارسی بەڕێوە دەچێت.
2 ـ وتار: بابەتی ئازاد لەسەر تەوەرەی كورتە چیرۆك، هەروەها پێگەی فستیڤاڵی چیرۆكی بانە لە پانتایی ئەدەبی وڵات، رەنگدانەوەی چیرۆك لەسەر فەرهەنگ و پێشكەوتنی ئەدەبی هاوچەرخ و چیرۆكی منداڵان و رەوتی گۆڕانكاری لە دە ساڵی رابردوودا.
3 ـ بەشی تایبەتی چیرۆكی منداڵان: كە دەبێ نووسەرانی ئەم بەشە لە دایك بوانی ساڵی 1375 بەرەو سەر بن ـ ناردنی كۆپی ناسنامەی نووسەر پێویستە ـ كورتە چیرۆك دەبێ بە یەكێك لە زمانەكانی كوردی یان فارسی بێت.
4 ـ بەشی لاوەكی:
ئەم بەشە تایبەت بە زمانی فارسیە.
كەریم پوور ئەوەشی ئاشكرا كرد لە فێستیڤاڵی ئەمساڵدا چەندین گەورە چیرۆك نووسی كورد و فارس كە بانگهێشتی دەیەمین فێستیڤاڵی بانەن، خەڵات دەكرێن و ئەم نهریته له نۆیهمین خولی فێستیڤاڵدا بە هۆی هێندێ گیر و گرفت بەڕێوە نەچوو.
دوایین دەرفەت بۆ ناردنی بەرهەم 31ی خاكەلێوەی ساڵی 1391 دەست نیشان كراوە و كاتی بەڕێوە چوونی فێستیڤاڵ 14 تا 16 پووشپەڕی ساڵی 1391 دەبێت.
فێستیڤاڵی چیرۆكی بانە یەكێك لە گرینگرتین رووداو و فێستیڤاڵە ئەدەبییەكان (بیاڤی ئەدەبیاتی داستانیی ئێران)ـە كە ماوەی دە ساڵە بە كۆ كردنەوەی بەشێكی بەرچاو لە نووسەرانی بواری چیرۆك نووسیی ئێران لە شاری بانە پێناسە و واتایەكی دیكەی بە ئەدەبی چیرۆكی كوردی بەخشیوە.