دەیەمین فێستیڤاڵی شیعر و چیرۆکی لاوی ئێران (سوورە) لە ورمێ دەستی پێکرد

20:42 - 26 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: هەواڵدەریی میهر بڵاوی كردەوە، دەیەمین فێستیڤاڵی شێعر و چیرۆكی لاوی ئێران (سوورە) سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشممە 26ی پووشپەڕ لە شاری ورمێ‌ بە فەرمی دستی بەكارەكانی كرد.

پاش رێوڕەسمی كردنەوەی ئەو فێستیڤاڵە، سەرەلەبەیانیی ئەمڕۆ، سێ‌ كارگەی شێعر، چیرۆك و ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان بەڕێوە چووە و لە دانیشتوانی دوانیوەڕۆشدا سێ‌ كارگەی ئێوارەی شێعر، ئێوارەی چیرۆك و ئێوارەی سیمورغ بەڕێوە چوون.

بڕیارە 27ی پووشپەڕ جیا لە بەڕێوە چوونی بەش و پانێلەكانی دیكەش، چەندین كارگەی پسپۆڕی بۆ ژانرەكانی ئەدەب و هێندێ‌ چالاكیی لاوەكی وەك سەردانی شوێنە مێژوویی و گەشیتارییەكانی شاری ورمێ‌ بۆ میوانان و بەشداربووانی فێستیڤاڵ رێك بخرێت و ئێوارەی هەمان رۆژ كۆتایی پێدێت.
\"5295.jpg\"
لە دەیەمین خولی فێستیڤاڵی شێعر و داستانی هەڵبژاردی لاوانی ئێران (سوورە) هێندێ‌ لە سیما و ئەدیبانی ژانری ئەدەبیاتی داستانیی ئێران وەك: \"ئەمیر حوسێن فەردی، ناسر فەیز، حوسێن فەتاحی، محەممەد مەهدی شوجاعی، سەعید بیابانەكی و یووسف عەلیخانی بەشدارن.

نۆیەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە مانگی رەزبەری ساڵی 1390 لە شاری ئیلام بەڕێوە چوو.