دەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی كوردیی سەقز دیسان وەدوا خرا
18:33 - 28 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: دەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی كوردیی سەقز كە بڕیار بوو لە نێوەی دووهەمی مانگی خەزەڵوەردا بەڕێوە بچێت، بە بڕیاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی سەقز وەدوا خرا.
ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی سەقز لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد كە دەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی كوردیی سەقز كە بڕیار بوو 28 و 29 ی مانگی خەزەڵوەر بەڕێوە بچێت، خراوەتە رێكەوتی 10ی رێبەرندان و هونەرمەندانیش دەتوانن هەتا 20ی مانگی سەرماوەز بەرهەمەكانی خۆیان بنێرنە دەبیرخانەی فێستیڤاڵ.
فێستیڤاڵی شانۆی كوردیی سەقز کە لە ساڵی ١٣٧٨ەوە بنیات نراوە یەكێك لە فێستیڤاڵە شانۆییە گرینگەكانی پارێزگا كوردنشینەكانی ئێرانە كە زۆر جار بەهۆی كەمتەرخەمیی بەرپرسانی حكوومەتی تووشی گرفت بووە و بۆ ماوەی چەندین ساڵیش بەڕێوە نەچوو.