دەیەمین فێستیڤاڵی سەرانسەریی چیرۆك، لە بانە بەڕێوە دەچێت
13:06 - 26 سەرماوەز 2711
كوردپا: دەیەمین فێستیڤاڵی سەرانسەری چیرۆك لەلایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە، چالاكانی فەرهەنگیی ئەو شارە و بە هاوكاریی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای كوردستان لە مانگی رەشەمەدا بۆ ماوەی دوو رۆژ لە بانە بەڕێوە دەچێت.
لێپرسراوی گشتیی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای كوردستان بە هەواڵددەریی فارسی راگەیاندووە، ئامانجی ئەو فێستیڤاڵە پەرەدان بە رەوتی ئەدەبیاتی داستانی لە ئێران و رێزگرتنە لە چالاكانی بواری ئەو ژانرە ئەدەبیە.
قوباد مەیمەنەت ئابادی، راشیگەیاند، دەیەمین فێستیڤاڵی چیرۆكی بانە بریتییە لە: كورتە چیرۆك، چیرۆكی درێژ و رۆمان، چیرۆكی منداڵان و مێرمنداڵان، بەشی توێژینەوە و بەشی تایبەت كە بۆ ماوەی كە دوو رۆژ دەخایەنێت.
بابەتە نێردراوەكان دەبێ بە دوو زمانی كوردی و فارسی بن و لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا بەرهەم هاتبێتن و هەروەها بەشی توێژنەوەش ئەو بابەتانە دەگرێـتەوە كە بپەڕژێنە سەر ئەدەبیاتی داستانی دەیەی هەشتا، رەخنە و پێگە و تاوتوێی فێستیڤاڵی چیرۆكی بانە كە بە شێوەیەكی تایبەت لە فێستیڤاڵدا دەگونجێنرێن.
دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی بابەتەكان كۆتایی مانگی بەفرانبارە و لە رۆژانی 17 و 18ی رەشەمەدا بەڕێوە دەچێت.
ئەو بەرهەمە چیرۆكییانەی كە بگەنە قۆناغی قۆتایی ئەم فێستیڤاڵە، دەتوانن بەشداری قۆناغی كۆتایی \"فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی چیرۆكی گوڵان\"یش بن.
لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوودا بەڕێوە چوونی فێستیڤاڵی سەرانسەریی چیرۆك لە شاری بانە، توانیویە ناسنامە و پێگەیەكی گرینگی فەرهەنگی بۆ ئەو شارە ساز بكات و كۆ كردنەوەی ئەدیبان و چیرۆكنووسانی سەرانسەری ئێران لە شاری بانە یەكێك لە رووداوە گرینگە فەرهەنگی و ئەدەبییەكانی ئێرانە.