دەوڵەتی ئاڵمان ڕەخنە لە لێدانی قامچی لە خوێندکاران لە ئێران دەگرێت
15:13 - 11 جۆزەردان 2716
ئاژانسی کوردپا: هەواڵی قامچی لێدانی کۆمەڵێک لە خوێندکارانی ئێرانی کە ئاهەنگی دەرچوونی خۆیان لە زانکۆ دەگێڕا، زۆرێک لە ڕاگەیاندنەکان و وڵاتان و لەوانە ئاڵمانی هێنایە دەنگ.
پاش ئەوەیکە حەوتووی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی شاری قەزوێن کە لە خانەباغێکدا ئاهەنگی دەرچوونی خۆیان لە زانکۆ دەگێڕا، دەستبەسەر کران و بە لێدانی ٩٩ قامچی لە هەر کامیان، سزای شادمانییەکەیان بینی، \"بێربێل کوفلێر\"، بەرپرسی کاروباری مافی مرۆڤی دەوڵەتی ئاڵمان، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی جۆزەردان/٣٠مەی، ڕەخنەی توندی لەو کردەوەیەی دەوڵەتی ئێران گرت و بە هەڵسوکەوتێکی \"نامرۆڤانە و زاڵمانە\" لەقەڵەمی دا. ناوبراو بە هۆی خێرایی بەڕێوەچوونی ئەو سزایە، گومانی خستەسەر دادپەروەریی ڕەوتی دادگایی کردنیان.
لە هەواڵێکی دیکەی پەیوەندیدار بە قامچی لێدان لە ئێراندا کە ڕای گشتیی ورووژاند، ١٧ کرێکاری لەسەر کار دەرکراوی کانگای ئاڵتوونی \"ئاقدەڕڕە\" لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کە ناڕەزایەتییان لەمەڕ لەسەر کار دەرکردنی ٣٥٠ کرێکاری هاوکاری خۆیان دەربڕیبوو، جگە لە بڕینەوەی نەفەری ٥٠٠ هەزار تمەت سزای نەخدی، هەر کامەیان بە لێدانی ٣٠ بۆ ١٠٠ قامچی سزا دران.
پێشتریش سێ کرێکاری هەمان کانگا بەهۆی لەسەر کار لادرانیان، هەوڵی خۆکوژییان دابوو.
شایانی باسە کە ٧ میلیۆن کرێکار لە ئێراندا کەمتر لە لانیکەمی حەقدەستی خۆیان، حەقدەست وەردەگرن و لە کاتی ناڕەزایەتی دەربڕینیشدا، لە دەوڵەتی تەدبیر و هیوای ڕووحانیدا، بەرەوڕووی سزای قامچی دەبنەوە.
کانگای ئاڵتوونی ئاقدەڕڕە لە ٣٠ کیلۆمیتریی شارستانی تیکاب و لە ١٥ کیلۆمیتریی کۆمەڵگای میراتی کولتووریی تەختی سولەیمان لە باشووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هەڵکەوتووە.