دەنگ و رەنگی ئوستانیی ورمێ هیچ قسە و بەرنامەیەكی بۆ پێشكەش كردن نیە
14:09 - 25 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی كوردپا: لە كۆی ٢٤ كاتژمێر وەشانی بەرنامە لە دەنگ و رەنگی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، تەنیا یەك كاتژمێر بەرنامە بە زمانی كوردی بڵاو دەكرێتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دەنگ و رەنگی ناوەندەی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە ورمێبۆ هاووڵاتیانی كوردی ئەو ئوستانە تەنیا دوو بەرنامەی بە زمانی كوردی بڵاو دەكاتەوە و ئەو دوو بەرنامەیەش لە ئاستێكی زۆر خوارەوە دان.
بەپێی راپۆرتی یەكێك لەماڵپەڕە ناوچەییەكان، بەرنامە ٢٤ كاتژمێرییەكانی ئوستانی لە ناوەندی دەنگ و رەنگی ورمێ، \" دووپاتە، بێئامانج و كۆن\"ن.
بەپێی ئەو هەواڵانەی كە بڵاو بوونەتەوە، بەرنامەی \"بارهێنانی ناونووسی قۆناغی دووهەمی ئامانجداركردنی یارانەكان\" بە بەردەوامی لەو شەبەكەیەدا لەحاڵی بڵاو بوونەوە دایە.
\"دیار بە دیار\" و \" تروسكە\" دوو بەرنامەن كە بەزمانی كوردی بڵاو دەبنەوە و لەئاستێكی زۆر خوارەوەدان و بەردەنگانیش لێی ناڕازین.
خاڵێكی دیكە، بەڕێوەبەریی ١٠ ساڵەی \"موحسین شوكرنیا\"یە كە لێپرسراویەتیی دەنگ و رەنگی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوی لە ئەستۆیە و ماوەیەك لەمەوبەریش لەگەڵ یەكێک لە فەرمانبەرەكانی ئەو ناوەندە بەكێشە هاتبوو و تێكهەڵچوونی فیزیكی لەنێوانیاندا هاتبووە ئاراوە.
بڵاو بوونەوەی ئەو راپۆرتە لەمەڕ سیمای ئوستانی ورمێلەحاڵێكدایە كە پێشتر شوكرنیا لەوتووێژێكدا لەگەڵ هەواڵدەریی فارس وتبووی\" ٩٧% خەڵكی ئوستان لە بەردەنگانی هەمیشەیەی سیمای ئوستانی ورمێن.
ماوەیەك لەمەوبەریش ماڵپەڕی زمانحاڵی \"ناوەندی بەڵگەنامەكانی شۆڕشی ئیسلامی \" عەمەلكرد و كردەوەی ١٧ كاناڵی كورد زمانی بە كاریگەر بۆ سەر دانیشتوانی ناوچەكوردنشینەكانی ئێران لەقەڵەم دابوو.
ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا دانیشتوانەكەی تێكەڵاوێكە لە كورد، توركی ئازەری و ئاشووری.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دەنگ و رەنگی ناوەندەی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە ورمێبۆ هاووڵاتیانی كوردی ئەو ئوستانە تەنیا دوو بەرنامەی بە زمانی كوردی بڵاو دەكاتەوە و ئەو دوو بەرنامەیەش لە ئاستێكی زۆر خوارەوە دان.
بەپێی راپۆرتی یەكێك لەماڵپەڕە ناوچەییەكان، بەرنامە ٢٤ كاتژمێرییەكانی ئوستانی لە ناوەندی دەنگ و رەنگی ورمێ، \" دووپاتە، بێئامانج و كۆن\"ن.
بهرنامهی \"دیار به دیار\"
ئەو بەرنامانە لە كاتژمێر هەشت و ٤٥ خوڵەكی سەرلەبەیانی بە \"سینەمای پشتی پەردە\" دەست پێدەكات، كە چەندین ساڵ لەمەوبەر شەیەكەكانی دیكە لەكاتی نەبوونی بەرنامەدا بڵاویان دەكردەوە.بەپێی ئەو هەواڵانەی كە بڵاو بوونەتەوە، بەرنامەی \"بارهێنانی ناونووسی قۆناغی دووهەمی ئامانجداركردنی یارانەكان\" بە بەردەوامی لەو شەبەكەیەدا لەحاڵی بڵاو بوونەوە دایە.