دەسپێكی راپرسیی یاسای بنەڕەتیی نوێی سووریە/ بەرینتر بوونەوەی دەسەڵاتی سەركۆمار
19:25 - 7 رەشەمه 2711
كوردپا: سەرەڕای بەردەوامیی توندوتیژی و گوللە باران، دەوڵەتی سووریە رۆژی یەكشەممە راپرسیی بۆ ئاڵۆگۆری یاسای بنەڕەتیی ئەو وڵاتەی دەست پێكرد و داوای لە 14 میلیۆن خەڵك كردووە كە لەو راپرسییەدا بەشدار بن.
هەرچەند یاسای بنەڕەتیی سووریە كۆتایی بە دەسەڵاتی50 ساڵەی حیزبی بەعس لەو وڵاتە دەهێنێ، بەڵام بەپێی بەندەكانی ئیختیار و دەسەڵاتەكانی سەركۆمار بەرینتر دەبنەوە.
ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە نێت لە راپۆرتیکدا بڵاوی کردۆتەوە، دەنگدان بۆ ریفراندۆمی یاسای بنەڕەتی لە سووریە لە حاڵێكدا دەستی پێكردووە كە بە وتەی چالاكانی سیاسیی سووریە، بەهۆی سەركوتی بێبەزییانە و درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنە نیزامییەكان لە شارە جۆراوجۆرەكانی ئەو وڵاتە نزیك بە 8 هەزار هاووڵاتی بەدەستی هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەكان بوونەتە قوربانی.
یاسای بنەڕەتیی لە چوارچێوەی \"ریفۆرمی سیاسیی بەشار ئەسەد\" بە مەبەستی هێور كردنەوەی قەیرانی وڵات و هەروەها جێگیر كردنی یاسای بنەڕەتیی ساڵی 1973، داڕێژراوە.
ئەم راپرسیە لە حاڵێكدا بەڕێوە دەچێت كە دژبەران و چالاكانی سیاسیی سووریە سەرەڕای بایكوت كردنی، خوازیاری رووخانی حكوومەتی بەشا ئەسەدن.
لە یاسای بنەڕەتیی سووریەدا ئاماژە بە \"ئازادیی حیزبەكان\" كراوە و بەندی 8 كە تێیدا حیزبی بەعسی وەكوو رێبەری وڵات دادەنا دەبا سەركۆمار لەو حیزبە هەڵبژێردرابا، كەلە یاسای نوێدا وەلا نراوە.
لە یاسای نوێدا سەركۆمار خاوەنی دەسەڵاتی زۆر بەرینە و هەموو وەزیران لەلایەن ئەو پۆستەوە هەڵدەبژێدرێن. هەروەها سەركۆمار بۆی هەیە هێندێیاسای پەسند كراوی مەجلیس رەت یان هەڵوەشێنێتەوە.
هەر خولێكی سەركۆماری سووریە 7 ساڵ دیاری كراوە و لە بەندی 88دا هاتووە كە هەر سەركۆمارێك دەتوانێبۆ دوو دەورە خۆی كاندید بكات.
لە بەندی 55دا ئەو یاسایە بەشار ئەسەد ناگرێتەوە و لە شیكردنەوەی ئەو بەندەدا هاتووە هەتا ساڵی 2014 وەك سەركۆمار دەمێنێتەوە و دواتر بۆی هەیە لە یەكەمین خولی هەڵبژاردنی سەركۆماریدا خۆی بپاڵێوێت.
هاوكات دژبەرانی حكومەتی سووریە ئەم راپرسیەیان بە پێكەنیناوی و بێواتا لە قەڵەم داوە. ئەوان لەو باوەڕە دان كە بەشا ئەسەد ساڵی 2000 بە شێوەی داسەپاندن دەسەڵاتی بەدەستەوە گرتووە و هەتا ساڵی 2014ش بڕیارە لەو پۆستەدا بمێنێتەوە و لەوانەیە لە دەورەی داهاتووش خۆی كاندید بكاتەوە و بەم چەشنە دەورەی سەكۆماری ناوبراو دەبێتە 28 ساڵ.
لە یەكێك لە بەندەكانی یاسای بنەڕەتیی نوێدا داكۆكی لەسەر موسڵمان بوونی بەپرسی دەوڵەت كراوە و گرووپە سێكۆلارەكانی سووریە لەو باوەڕە دان ئەم بەندە بە واتای پێشێل كردنی كەمینە مەزهەبییەكانی دیكەیە.
چالاكانی سیاسی و دژبەرانی حكوومەتی سووریە و چاوەدێران لەو باوەڕە دان كە لەو دۆخە قەیراناوییەی سووریەدا بەشداریی خەڵك لەو راپرسیە و هەروەها سەركەوتنی ریفراندۆمی یاسایی بنەڕەتی ئیمكانی نیە و ئەو كارەش تەنیا ئامانجی سیاسی لە پشتە و مەبەست گۆڕانكاریی بنەڕەتیی ناوخۆی سووریە نیە.