دەسپێکی وەرزی سەرما لە کووزەرانی کرماشان بەبێ گاز
16:02 - 7 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: بەڕای هاووڵاتییان، کەمتەرخەمیی بەرپرسانی حکومەتی، هاووڵاتییانی شارەکانی پارێزگای کرماشانی لەباری دابین کردنی گازەوە بەرەوڕووی کێشە کردۆتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، زیاتر لە ٦هەزار کەس لە هاووڵاتییانی کورد بەخشی \"کووزەران\"ی سەربە شاری کرماشان، لەبەر نەبوونی کۆنتۆڕی گاز، بەدەست سەەرماوە دەناڵێنن.
بەپێی پلانی لەپێشدا داڕێژراوی بەرپرسانی شیرکەتی گازی پارێزگای کرماشان، بەپێی بڕیار دەبوا هەتا کۆتایی مانگی رەزبەری ئەمساڵ کۆنتۆڕی گاز لە سەرجەم گەڕەکەکاندا دابنرایەت و گازیان بکێشتایە بۆ هاووڵاتییان، بەڵام هەتا ئێستا ئەو کارە جێبەجێ نەکراوە.
سەرەڕای هاتنی وەرزی سەرما و بارینی یەکەم بەفری پاییزی لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای کرماشان، هاووڵاتییانی بەخشی کووزەران بەپشت بەستن بە بەڵێنیی بەرپرسانی شیرکەتی گاز، هیچ سووتەمەنییەکی دیکەیان پاشەکەوت نەکردووە.
راکێشانی گاز بۆ بەخشی کووزەران لە نێوەڕاستی مانگی رەشەممەی ساڵی ١٣٨٨وە بەبڕی ٤٠ ملیارد ریاڵ دەستی بە کارەکانی کردووە و هەروەها ٨٠%ی گوندنشینانی پارێزگای کرماشان لە بوونی گاز بێبەرین.
بەخشی کووزەران لە ٤٥ کیکلۆ میتری شاری کوزەران هەڵکەوتوە.