دەست بەسەر داگرتنی ٧٠ سەر ئەسپی کاسبکاران لە ناوچەی هەورامان

21:23 - 27 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزە حکوومەتییەکانی حکوومەتی ئێران، نزیکەی ٧٠ سەر ئەسپی کاسبکارانیان گرت و بۆ دانەوەی ئەسپەکان بە خاوەنەکانیان داوای پارە دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە ناوچەی هەورامان، هێزە حکوومەتییەکانی حکوومەتی ئێران، دەستیان بە سەر ٧٠ ئەسپی کاسبکاران داگرتووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەەیوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: ‌\"هێزە نیزامییەکان سەرەڕای بێڕیزی زۆر بە خاوەن ئەسپەکان، بۆ دانەوەی هەر ئەسپێک داوای بڕی ٦ میلیۆن تمەن دەکەن\".

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە نیزامییەکان لە دوو شەودا بۆسەیان لە سەر ڕێگای کاسبکاران داناوە کە بۆ هێنانی شتومەک دەچوونە سنووررەکانی ناوچەی هەورامان.