دەستێوەردانی سپای بەیتولموقەدسی کوردستان لە ڕۆژی \"هەواڵنێران\"

14:59 - 18 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: سپای بەیتولموقەدەسی کوردستان، بە دەستێوەردان لە ڕۆژی هەواڵنێران، ڕێوڕەسمەکەی بە لاڕێدا برد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ١٧ی گەلاوێژ، کە بە ڕۆژی \"هەواڵنێران\" لە ئێراندا دیاری کراوە، بەهۆی دەستێوەردانی سپای پاسداران، ئەو ڕۆژە بۆ ڕۆژی شەممە، ١٩ی گەلاوێژ، دواخرا.

ڕێکخراوی بەسیجی ڕەسانەیی لە کوردستان، کە یەکێکە لە ناوەندە حکوومەتییەکان، ئەم دەستێوەردانەی سپای پاسدارانی بەیتولموقەدەسی کوردستانی، بە دەستێوەردان لە کاری سینفیی هەواڵنێران زانی.

سپای بەیتولموقەدەستی کوردستان بە هاوکاریی بەسیجی ڕەسانەیی سپا، هەوڵیان دا کە خۆیان ڕۆژی هەواڵنێران بەڕێوە ببەن کە لەگەڵ پێشوازیی کەمی هەواڵنێران بەرەڕوو بووەوە.

سەرەڕای بەڕێوەبردنی ڕۆژی هەواڵنێران لە لایەن بەسیجی ڕەسانەوە، تەنیا تاقمێک لە دەستوپەیوەندییەکانی خۆیان بەشداربوون و ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بەشداریی ئەو ڕێوەڕەسمەیان نەکرد.