دەستڕەنگینیی هونەرمەندێکی کورد لە پەرستگەی ئاناهیتا+وێنە

15:01 - 29 بەفرانبار 2713
ئاژانسی کوردپا: هونەرمەندێکی خەڕراتکاری کوردی خەڵکی کەنگاوەر پەرستگەی ئاناهیتای بە چەند پەیکەرەی مێژوویی رازاندەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ شەهرام رەحیمی هونەرمەندی خەڕاتکاری کوردی خەڵکی کەنگاوەر چەند پەیکەرەیەکی مێژوویی بە نەخش و نیگاری ئایینی زەردەشتەوە لە پەرستگەی ئاناهیتا لە بەفر دروست کرد.

ئەو هەنەرمەندە کوردە، کە بە پیشەی دروست کردنی تەختە و نەرد، نیرگەلە و کەرەستەی جوانکاریی ناوماڵەوە سەرقاڵە، لەم رۆژانەی زستاندا پەیکەرەی هێرکول و سەربازێکی هەخامەنشیی لە پەرستگەی ئاناهیتا لە شاری کەنگاوەرلە بەفر دروست کرد.

\"17924.jpg\"
شەهرام رەحیمی هونەرمەندی خەڕاتکاری کورد
ئەو هونەرمەندە کوردە دەڵێت: \"پێم خۆش بوو پەرستگەی ئاناهیتا، کە بە دووەمین پەردستگەی بەردینی ئێران دادەندرێت، لەم رۆژانەدا بە تەنیتا نەبێت و لەم بەفر و سەرمایەدا یادی سەربازەکانی خۆی لەگەڵدا بێت\".

پەیکەرەی هێرکوول لە نزیک ئاسەوارە مێژووییەکانی بێستوون لە ئوستانی کرماشان لەسەر بەرد هەڵکەندراوە، کە لە سەردەمی ئەشکانییەکاندا بە یەکێک لە مەزنترین خواوەندەکان دادەندرا.

مێژووی دروست کرانی پەیکەرەی هێرکوول بۆ ١٥٣ ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، کە هەتا سەردەمی شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ وەکوو خۆی مابوویەوە، بەڵام پاش شۆڕشی ١٣٥٧ بەهۆی ئەوەی کە زۆربەی ئەندامانی لەشی ئەو پەیکەرەیە بە رووتی دروست کرابوو، شکێندران و لەناوچوون.
\"17927.jpg\"

\"17926.jpg\"

\"17925.jpg\"