دەستفرۆشانی شاری بانە، شۆرا و شارەوانیی بە \"دزیکردنی ئاشکرا\" تۆمەتبار کرد+بەڵگە
14:59 - 12 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی شاری بانە، شارەوانی و شۆرای ئەو شارە بە \"دزیکردنی ئاشکرا لە هاووڵاتییان\" تۆمەتبار دەکەن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ماوەی چەند رۆژێکە کەسانێک کە خۆیان بە (واحد سد معبر)ی شارەوانیی بانە دەناسینن، بە شێوەی ئاشکرا پیادەڕەو و شوێنە گشتییەکان بە دەستفرۆش و کاسبکارانی شارەکە دەفرۆشن.
ئەو سەرچاوەیە گوتووشیەتی: مەئموورانی سەدی مەعبەر بڕی ٣٠٠ هەتا ٤٠٠ هەزار تمەن لە دەستفرۆشان وەردەگرن و پاش ماوەیەکیش ئەو مەئموورانە وێڕای هەڵسووکەوتی نەشیاو، ئەو دەستفرۆشانە لەو شوێنانە دەر دەکەن.
سەرچاوەکە وێڕای بە نایاسایی لەقەڵەمدانی ئەو کردەوەیەی مەئموورانی سەدی مەعبەر، رایگەیاند: مەئموورانی سەدی مەعبەر بە ئاگاداریی شۆرا و شارەوانی شاری بانە، شوێنە گشتییەکان بە دەستفرۆش و کاسبکاران دەفرۆشن.
بەگوتەی سەرچاوەکە، هەتا ئێستا دەیان دەستفرۆش لەلایەن مەئموورانی سەدی مەعبەرەوە شوینە گشتییەکانیان پێ فرۆشراوەو سەرەڕای سکاڵا کردنی دەستفرۆشان لەو دۆخە، شارەوانیی شاری بانە هیچ ولامێکی بە دەستفرۆشان نەداوەتەوە.

سەرچاوەیەک: مەئموورانی سەدی مەعبەر بە ئاگاداریی شۆرا و شارەوانی شاری بانە، شوێنە گشتییەکان بە دەستفرۆش و کاسبکاران دەفرۆشن