دەستبەسەر کردنی کاسبکارێک لە بانە

14:23 - 2 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەممەدا، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو، هاووڵاتییانی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەردەکەن.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاویەوە، هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بانە، بە ناوی \"شێرزاد فەلاحی\" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە بانەییە کە تەمەنی ٢٠ ساڵە، ئێستا لە زیندانی وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری سنەدایە.

دەگوترێ، شێرزاد لە دووکانەکەی خۆیدا، کە بۆنگایەکی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیلە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای گیرانی شێرزاد، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ حوکمی قەزایی و بە بێ ڕەزامەندیی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە، بە زۆرەملی ڕژاونەتە نێو ماڵەکەی و دەستیان بە سەر هێندێک کەلوپەڵی شەخسیی ناوبراودا گرتوو.

هەرلەو پەیوەندییەدا، لە حەوتووی ڕابردوودا لە شاری سەقز ، ٢٢ هاوڵاتییی و چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کرابوون.