دەستبەسەر کرانی ٢ هاووڵاتیی کورد لە کرماشان
15:44 - 20 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئیران دوو هاووڵاتیی کوردیان لە شاری کرماشان دەستبەسەر کرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٩ی جۆزەردان دوو هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی \"مەیسەم حەیدەری\" و رەسووڵ کەرەمی\" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزران.
دەگوترێت ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانی رۆژی یەکشەممەی هاووڵاتییانی کورد لە شاری کرماشاندا، دەستبەسەر کراون.
هەر لەو پەیوەندییەدا ماڵپەڕی \"کوردستان میدیا\" بڵاوی کردەوە، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی چوون بۆ ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە خۆیان بە مەئمووری \"ئیدارەی پۆست و موخابەرات\" لە قەڵەم داوەو پاش چوونە ناوماڵ، ئەو دوو هاووڵاتیە کوردەیان دەستبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە شوێنی راگیران و چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی کرماشان هیچ هەواڵێک لەبەر دەستدا نییە.
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٩ی جۆزەردان زیاتر لە هەزار کەس لە هاووڵاتییانی کورد بەمەبەستی مەحکووم کردنی هەڵسووکەوتی هێزە ئیتلاعاتییەکان لەمەڕ سووکایەتی کوردن بە پەیڕەوانی ئایینی یاری، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان بەڕیوەبرد.
خۆپیشاندەران وێڕای مەحکووم کردنی ئەو هەڵسووکەوتە و بێڕێزی کردنەی هێزە ئیتلاعاتییەکان بە پەیڕەوانی ئایینی یارسان، داوای ئازادیی \"مێهرداد رەحمانی\" وێنەگری دەستبەسەر کراویان کرد.