دەستبەسەر کرانی شاعیرێکی ئەهوازی لە مەشهەد
20:08 - 19 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: شاعیرێکی عەرەبی خەڵکی ئەهواز پاش بەشداری کردن لە کۆڕێکی ئەدەبی و شێعر خوێندنەوە لە شاری مەشهەد دەستبەسەر کرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٨ی پووشپەڕ \"سەعید عمووری\" شاعیری عەرەبی خەڵکی ئەهواز پاش بەشداری کردن لە کۆڕێکی ئەدەبی و شێعر خوێندنەوە لە شاری مەشهەد، لەلایەن هێـزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی \"وەکیل ئاباد\"ی مەشهەد راگوێزرا.
ئەو شاعیرە ماوەیەک پێش ئێستا بۆ بەشداری کردن لە کۆڕێکی ئەدەبی و شێعر خوێندنەوەدا بانگهێشتی شاری مەشهەد لە ئوستانی خۆراسان کرابوو کە رۆژی رابردوو بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبسەر کرا.
پێشتریش چەندین شاعیری رەخنەگر و چالاکی فەرهەنگیی عەرەب لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و رەوانەی زیندان کرابوون.