دەستبەسەرکرانی ١٣ ئەندامی سوپای پاسداران لە ورمێ بەهۆی کڕین و فرۆشتنی چەک

20:14 - 27 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: سێزدە ئەندامی سوپای پاسدارانی ورمێ بە هۆی \" کڕین و فرۆشتنی چەکی ڕاو\" دەستبەسەر کراون.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ حیفازەت ئیتلاعاتی سپای شاری ورمێ لە ماوەی حەفتەی رابردوودا فەرماندەیەکی پایەبەرزی لەگەڵ ١٢ ئەندامی دیکەی ئەو رێکخراوەیە دەستبەسەر کردووە.

ئەو بەرپرسە نیزامیانە بە \"کڕین و فرۆشتنی چەکی ڕاو\" تۆمەتبار کراون.
ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شوناسی یەکێک لەو بەرپرسە دەستبەسەرکراوانەی لە شاری ورمێ \"ع . خ\" راگەیاندووە.

ئەو ئەندامانەی سوپای پاسداران،\"ساڵی رابردوو لە چەندین گوندی ناوچەی ورمێ، ٤٠٠ پارچە چەکی تایبەت بە راوی کۆ کردبوویەوە و دواتر فرۆشتبوونی\".

هەمان سەرچاوە لە زاری خاوەن ئەو چەکانەوە کە خەڵکی گوندە کوردنشینەکانی دەورووبەری شاری ورمێ بوون، بڵاوی کردۆتەوە: \" ئەو کردەوەیەی ناوەندە ئەمنی و ئینتزامییەکانی ئێران و سەرلەنوی فرۆشتنەوەی ئەو چەکانە، نایاسایی و لە راستای کەڵکی نابەجێ بەرپرسانی پایەبەرزی ئەو دامەزراوە دایە.\"

هەر لەو پەیوەندییەدا، هەواڵنێری کوردپا لە شاری بۆکان لە زاری ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی ئەو شارەوەو بە پشت بەستن بە راگەیەندراوی یەکیەتیی تەڕەبار فرۆشەکان، ناوی ئەو کەسانەی خوسرەو عابدی فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران، حوسێن مینایی شارەداری پێشووی بۆکان و فەتاح یووسف‌زادە ئەندامی پێشووی شۆرای ئیسلامیی ئەو شارە راگەیاند.