دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی کورد و گواستنەوەی بۆ گرتووخانەی ئیتلاعات

14:20 - 21 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری سنە، هاووڵاتییەکیان دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی \"فەردین عەیوەزی\"، کوڕی محەممەدعەلی خەڵکی گوندی \"تەنگیسەر\"، لە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی ١٢ی ڕەشەممە دەسبەسەر کراوە و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان، هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بۆ چالاکیی لە کاناڵی تێلگرام و \"هەوڵدان بە دژی تەناهی نەتەوەیی\" تاوانبار کردووە و بڕیارە ناوبراو بەو تۆمەتەوە لە دادگای ئینقلابی شاری سنە دادگایی بکرێت.

پێشتریش ئەم هاووڵاتییە کوردە، چەندین جار لە لایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانەوە بانگهێشت کرابوو.