دەسبەسەرکردنی و گواستنەوەی چالاکێکی مەدەنیی کورد بۆ شوێنێکی نادیار

14:29 - 17 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان چالاکێکی مەدەنیی کوردیان لە شاری سنە دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕ، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران لە شاری سنە، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری قوروەیان بە ناو \"ئەرسەلان هیدایەتی\" دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنیکی نادیاریان ڕاگواست.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، یەکێک لە چالاکانی ناسراوی شاری قوروە و شارەکانی پارێزگای: کرماشان، ئیلام و لوڕستان بووە.

هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە، هەتا ئێستە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە ئاشکرا نەکراوە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووسی ئەم چالاکە مەدەنییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.