دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە سنە

10:40 - 3 رێبەندان 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا ئاساڵ"، تەمەن ٢٧ ساڵ، کوڕی ڕەحیم و خەڵکی گوندی "مێراو"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری سنە کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە لێدان و بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

عەبدوڵڵا ئاساڵ، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، تەنیا یەک جار لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیی هەبووە و لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە‌ وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.