دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لە لایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە

14:30 - 12 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی پیرانشار که بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کراوە، ماوەی یەک مانگە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ دایه.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی کورد بە ناوی \'\'عەبدوسەلام قاسمی\"، تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری پیرانشار، ماوەی یەک مانگ لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا.

ئەو لاوە کوردە دوای دەسبەسەرکرانی بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ ڕاگوێزرا.

هێزەکانی ئیتلاعات ئەو لاوه کوردەیان بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوە کردووە عەبدولسەلام لە ماوەی دەسبەسەکرانیدا لە پارێزەر بێبەری بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە چارەنووسی ئەو لاوە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.