دەزگای قەزایی دەستی بە سەر خانووبەری هاووڵاتییەکی کورددا گرت

13:56 - 23 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، حوکمی دەستبەسەر داگرتنی کەرەستە و خانووبەری هاووڵاتییەکی کوردی پیرانشاری دەرکرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کەرەستە و خانووبەری هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی \"عوسمان ڕەحمانی\" کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی گوندی \"زێوێـ\"ی شاری پیرانشار لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە دەستی بە سەردا گیرا.

\"\"
عوسمان ڕەحمانی
لە ڕاستای بەڕێوەچوونی ئەو حوکمە، دەزگای قەزایی نامەیەکی نهێنی بۆ ژووری بازرگانیی شاری پیرانشار هەناردووە و بە یەکەکانی سێنفیی ڕاوێژکارانی نووسینگەی خانووبەر و پێشانگاکانی ماشین هۆشداری داوە، لە هەر جۆرە کڕین و فرۆشتنی کەرەستەی خانووبەرە و ماشین و کێڵگەی پەلەوەری ئەو هاووڵاتییە کوردە خۆیان ببوێرن و ئۆباڵی هەر جۆرە بەرپرسایەتییەک دەکەوێتە سەر شانی خاوەنی یەکە سێنفییەکان.

عوسمان ڕەحمانی پاش شەڕ و تێکەڵچوونی نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ سپای پاسداران، لە گوندی \"زێوێـ\"ی شاری پیرانشار و کوژرانی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئیتلاعات سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات بە ناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت.

شەڕ و تێکەڵچوونی نێوان پێـشمەرگەکانی حدکا لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران، لە ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی بەفرانباری ئەمساڵدا ڕووی دا.

\"\"
دەزگای قەزایی دەستی بە سەر خانووبەری هاووڵاتییەکی کورددا گرت