دەركەوتنی كەسانی چەكداری جێی گومان و دەستبەسەركردنی سێ\"سەلەفی\" لە ورمێ
16:52 - 4 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: هاوكات لەگەڵ جموجۆڵی گرووپە رادیكاڵە ئیسلامییەكان لە كوردستانی ئێران، سێكەس لە ئەندامانی ئەو گرووپانە لە ورمێدەستبەسەر كران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سێئەندامی گرووپە رادیكاڵە ئیسلامییەكان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی شاری (ورمێ)ـوە دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی ناوەندی ئەو شارە كراون.
دوو كەس لەدەستبەسەركراوەكان بە رەگەز خەڵكی هەرێمی كوردستانن و رێكەوتی ١٩ی گەلاوێژ دەستبەسەر و دوێنی دووشەممە لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە رەوانەی زیندانی ناوەندی ورمێكراون.
سەرچاوەیەكی ئاگادار، شوناسی ئەو كەسانەی كەیوان یووسفزادە، دلێر رەمەزان ئیسماعیل و شوان حاجی زوبێر راگەیاندووە و هەروەها باسی لەوەش كردووە لەلایەن دەزگا قەزایەكانەوە بڕیاری بڕینەوەی وەسیقەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بۆ هەر كامەیان دەرچووە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو،\"ئەو سێكەسە لە ئەندامانی گرووپە سەلەفییەكانن و پاش جموجۆڵی گرووپە ئیسلامییەكان لەعێراق و سووریە، ئەو گرووپەش چالاكییەكانی خۆی لەشار و گوندەكانی كوردستانی ئێران چڕتر كردۆتەوە\".
لەلایەكی دیكەوە بەوتەی هاووڵاتییان، هاتووچۆ و جموجۆڵی كەسانی چەكداری جێی گومان و نەناسراو لەناوچە سنوورییەكانی كوردستان رووی لەزیاد بوون كردووە.
رێكەوتی ٢٥ی گەلاوێژ لەئاوایی \"تەلیم خان\"ی ماكۆ و سەرەتای ئەم مانگە لەئاواییەكانی \"كانی زەرد\" و \"گوڵ كانک\"ی سەردەشت كەسانێكی چەكداری نەناسراو لەهاووڵاتییانەوە بینرابوون كە ریشێكی درێژییان هەبووە و سمێڵیشیان تاشرابوو.
هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵنێری كوردپا لەسنەوە رایگەیاندووە، ئێوارەی رێكەوتی ٣ی خەرمانان لە شەقامی \"پاسداران\" كەسێكی سەلەفەی هێرشی كردۆتە سەر كچە قوتابییەک و بەهۆی \" نەپاراستنی حیجاب\" داویەتیە بەر لێدان و كوتان.
دەوگترێت لەماوەی یەک ساڵی رابردوودا لانیكەم پێنج ژن لەسنە بەشێوەی گوماناوی گیانیان لەدەست داوە و دواتریش تەرمەکانیان سووتێندراون، تەرمەكانیشیان بە پارچەی رەش داپوشراون.
پێشتریش لە هەواڵەكاندا باس لەوە كرابوو كە گرووپە سەلەفییەكان بە ئاشكرا لەشوێنە گشتیی و بەتایبەت لەشارەكانی سەرپێڵ زەهاو، سنە، جوانڕۆ، بانە و سەقز حوزووریان هەیە.
لەو بارەیەوە نوێنەری حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات بە رادیۆ فەردای وتبوو: ئەو كەسانە بە ئاڵاو جلی رەشەوە لەهێندێشوێن هاتوونەتە سەر شەقامەكان و دروشمی \"نەمان بۆ دێمۆكرات و نەمان بۆ سكۆلاریزم\"یان گوتۆتەوە.
شاهۆ حوسێنی، حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانی بە پشتیوان و یارمەتیدەری لەو گرووپە رادیكاڵانە تاوانبار كردبوو.