دەرکەوتنی هونەرمەندێکی کەمئەندامی پاوەیی لەفستیڤاڵی شانۆگەریی دوورگەکاندا+وێنە

13:44 - 16 رەزبەر 2714
ئاژانسی کوردپا: شانۆکارێکی کەمئەندامی پاوەیی توانی خەڵاتی فستیڤاڵی شانۆی \"کۆفار\"‌ی وڵاتی بیلارووس بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خەڵاتی گەورەی فستیڤاڵی کۆفار، کە هەموو ساڵێک لەشاری \"مینسک\"‌ی پێتەختی بیلارووس بەڕێوە دەچێت، پێشکەش بە خاتوو شنۆ قادری کراوە.

\"22509.jpg\"
ئەو خەڵاتە بەیەکێک لە بە نرخترین خەڵاتە نێودەوڵەتییەکانی شانۆ بە ئەژمار دێت کە کۆمەڵێک شانۆکار لە دوورگەکانی جیهانەوە تێیدا بەشداری دەکەن.

شنۆ قادری تووشی ئیفلیجی مێشک هاتووە، کە نیوەی چەپی مێشکی و نیوەی راستی جەستەی لەکاتی لەدایک بووندا و بەهۆی بەرکەوتنی مووشەکی شەڕی ئێران و عێراق بە نەخۆشخانەی شاری پاوە، تووشی کەمئەندامی بووە.

ئەو کچە هونەرمەندە لە شانۆی \"کورسییەکان\" لەنووسینی \"ئۆژەن یونسکۆ\" رۆڵی گێڕاوە وتوانیویەتی سەرنجی بەشداران و لێژنەی داوەران بۆ لای خۆی رابکێشێت.

گرووپی شانۆی \"پاپیۆن\" بە دروشمی جیهانی بێ‌شەڕ بەشدارییان لەو فستیڤاڵەدا کردووە.

شارستانی پاوە لە نزیک سنوور و ١٢٠ کیلۆمیتریی باکووری رۆژئاوای کرماشان هەڵکەوتووە.
\"22507.jpg\"

\"22508.jpg\"