دەرکردنی بەكۆمەڵی کرێکارانی شارەوانیی سنە
15:22 - 3 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: شارەوانیی سنە لە هەوڵێكی چاوەڕوان نەكراودا ١٥٠ كەس لەكرێكارەكانی لەسەر كار دەركرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ١٥٠ كەس لەكرێكارانی پارك و شوێنە گشتییەكانی شاری سنە كە سەربە شارەوانی بوون لەگەڵ دەستپێكی وەرزی سەرما لەسەر کارەکانیان دەرکران.
دەركردنی ئەو كرێكارانە بەبێلەبەرچاو گرتنی هیچ خزمەتگوزاری و بیمەیەك رووی داوە و لەو بارەیەو \"یەكیەتی ئازادی كرێكاران\" رایگەیاندووە، داواكاری مافی ئەو كرێكارانە لە ئیدارەی كاری سنە هیچ ئەنجامێكی بە دواوە نەبووە.
ژمارەیەك لەو كرێكارانە كە پێشینەی ١٥ ساڵ كاریان هەی،ە سەر بە شارەوانیی مەنتەقەی \"سێ\"ی شاری سنەن.
بە پێی ئاییننامەكانی بیمە كە لەساڵدا تەنیا ٩ مانگی لەلایەن شارەوانی سنەوە دەخرێتە سەندووقی ئیداری كاروباری كۆمەڵایەتیەوە، كرێكاران دوای ٤٠ ساڵ خزمەت دەستڕاگەیشتنیان بەو بیمەیە دەبێت و خانەنشین دەكرێن.
مانگی خەزەڵوەریش زیاتر لە ٢٠٠ كرێكاری سەر بە شارەوانی مەریوان لە لەلایەن كۆمپانیا بەڵێندەرەكانەوە لەسەر كار دەركرابوون.
دەكردنی ئەو كرێكارانەش بەبێلەبەر چاو كردنی مووچە و هەقدەست رووی دابوو.