دەرنەچوون بۆ زانکۆ، خۆکوژی کچێکی کرماشانی لێکەوتەوە

16:57 - 7 گەلاوێژ 2715
ئاژانسی کوردپا: کچە قوتابییەکی کوردی خەڵکی ئوستانی کرماشان بە هۆی قەبووڵ نەبوونی لە زانکۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوابەداوی راگەیاندنی کۆتایی ئەنجامی تاقیکارییەکانی کونکوری سەرتاسەری لە ئێران، کچە قوتابییەکی کورد خەڵکی ئوستانی کرماشان بەهۆ ی دەرنەچوون لەو تاقیکاریەدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری کوردپا لە کرماشان شووناسی ئەو کچە قوتابییە کوردەی بە ناوی \"ن.م\" دانیشتووی شارەکی پڕدیسی کرماشان راگەیاند.

هەر لەوە پەیوەندییەشدا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٣٠ی پووشپەڕ، کچێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی \"س.ک\" بە هۆی قەبووڵ نەبوون لە زانکۆ، خۆی کوشت.

دەوتڕی، ئەو کچە قوتابییە کوردە لە نهۆمی سێیەم خۆی فڕەداوەتە خوارەوە.

هەر ساڵ بە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە دەرنەچوون لە کونکوری سەرتاسەری لە ئێراندا و هەستیاری زۆر لە نێو قوتابیاندا دەبێتە هۆی خەمۆکی و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا خۆکوژی لە نێو قوتابیاندا بە داوی خۆی دێنیت.

سەعیدی پەیوەندی، کارناسی بواری پەروەردە و بارهێنان لەو باوەڕەدایە سیستمی پەروەردەی ئێران هۆکاری \"خەمۆکی لە نێو لاوان\"و بە یەکێک لە هۆکارەکانی خۆکوژی ناو دەبات.

ئەو کارناسە لە درێژەدا دەڵێت: \"دەتوانین کارییگەریەکان نیزامیی بارهێنان لە سەر دیاردەیی خۆکوژی لە ئێراندا لە دوو روانگەوە چاو لێبکەین، لە روانگەی دەرئەنجامی نیزامیی بارهێنان لە ناو لاوەکاندا بۆ بەدەست هێنانی و سەرکەوتن لە وانەکاندا گوشارە و بە تایبەتی پرسی کونکور و لە ساڵەکانی سەرتایی قوتابخانە هەموو تێروانینەکان لە سەر دەرچوون و دەرنەچوون کۆکراوەتەوە، کە لەساڵانی رابردوودا شایەتی خۆکوژی کەسەکان لە دوای وڵامی دەرئەنجامی تاقیکارییەکانی کونکور بووین\".