دەرنەچوونی ئاوەڕۆ لەشارەكانی نۆدشە و دیواندەرە
15:40 - 21 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی كوردپا: كەمترخەمیی لێپرسراوانی دوو شاری دیواندەرە و نۆدشە لەهەمبەر و خزمەتگوزرای و دەركردنی ئاوەڕۆی شار، هاووڵاتیانی لەگەڵ كێشەی تەندروستی بەرەوڕوو كردۆتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە شارەكی گوڵشەن و بەخشی \"زەرینە\"ی شاری دیواندەرە نەبوونی ئاوەڕۆ و پیسی ژینگە دانیشتوانی ئەو شوێنانەی تووشی نیگەرانی كردووە.
ئاوەڕۆی بەخشی زەڕینە بەشێوەی ئەوڕۆیی و ستاندار دەرنەكراوە و لە بەشێكی بەرچاو لە كۆڵان و شەقامەكانی ئەو شوێنە \"فازڵاو\" كۆ بۆتەوە.
بەوتەی دانیشتوویەكی بەخشی زەرینە، لێپرسراوان بەر لەهەڵبژاردنەكان بەڵێنی زریقە و بریقەدار بە خەڵكی دەدەن و كەچی دوای دەنگدان تەنانەت ئەو بەڵێنیانەشیان لە بیر نامێنێ.
هەر لەو پێوەندییەدا شارەكی گوڵشەن لە شاری دیواندەرە و سەر بە ئوستانی كوردستانیش لەگەڵ نەبوونی خزمەتگوزاری و نەبوونی ئاوەڕۆ بەرەوڕوویە و دانیشتوانەكەی بەدەست ئەو كێشانەوە دەناَڵێنن.
نەبوونی ئاوەڕۆ، بوونی چاڵی فازڵاوی ناستاندار، فازڵاوە سەرئاوەڵەكان و بوونی شوێنی بەخێوكردنی ئاژەڵ لەنێو كۆڵانەكاندا ئەو كێشانەن كە بەرۆكی دانیشتوانی شارەكی گوڵشەنی گرتۆتەوە.
لەلایەكی دیكەوە دەگوترێت كە پاشماوە و ئاوەڕۆی كوشتارگەی شاری نۆدشە مەترسیی تەندروستی بۆسەر گیانی هاووڵاتییان دروست کردووە.
هاووڵاتییەكی شاری نۆدشە بە هەواڵنێری كوردپای وتووە، ماوەی دوو ساڵە هاووڵاتیان گلەیی و گازەندەیان هەیە و هەتا ئێستا چەندین جار سكاڵایان بەدژی ئەو كوشتارگەیە تۆمار كردووە.
كوشتارگەی شاری نۆدشە ماوەی سێساڵە دەستی بەكار كردووە و لەو ماوەیەدا فازڵاوەكەی بەشێوەی ناستاندار و سەر ئاوڵا دەركراوە.
لەپێوەندیی دەرنەچوونی ئاوەڕۆ لەشارەكانی كوردستان كارناسێک لەو باوەڕەدایە، ئەو ئەركە دەكەوێتە سەرشانی دەوڵەت و شارەوانییەكان و هەر ئەوانیش لەهەمبەر مەترسیی تووشبوونی هاووڵاتییان بە نەخۆشی بەرپرسیارن.
بەوتەی كارناسانی تەندروستی چەندین نەخۆشی وەكوو، \"وەبا\"، \"حەسبە\"، نەخۆشی ویرووسی و نەخۆشییە ئەنگەلییەكان لەرێگەی ئاوی پیس و فازڵاوەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێنەوە.